ناوی کتێب: وتارگەلی ئەدەبی کوردیی سەدەکانی ناوەڕاست و پاشکۆیەک
نووسینی: مارگرێتا باریسۆڤنا ڕودێنکۆ (م.ب. ڕودێنکۆ)
وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە: ئەنوەر قادر محەمەد
وتارگەلی ئەدەبی کوردیی سەدەکانی ناوەڕاست و پاشکۆیەک ناونیشانی بەرهەمێکی نوێی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان – ە و نووسینی مارگرێتا باریسۆڤنا ڕودێنکۆ (م.ب. ڕودێنکۆ) گەریدە و ڕۆژهەڵاتناس – کوردناس، وەرگێڕ و دامەزرێنەری ڕێبازێکی نوێی کوردناسی – توێژینەوەی ئەدەبی کوردی سەدەکانی ناوەڕاستە.
زمان و ئەدەبی کوردی سەرەڕای ئەو هێرش و کاریگەرییە بەردەوامانەی کەلەلایەن زلهێزە جهیانییەکان و ولاتە داگیرکەرەکانی ناوچەکە بەسەریدا سەپێنراوە بەڵام تا ئاستێکی باش توانیویەتی بەردەوامی بە ڕەوتی سەربەخۆیی خۆی بدات، ئەگەرچی تاکو ئێستاش کەلێن و ناتەواوییەکانی لە زانیارییەکانی زیاترە بەڵام ئەمە سروشتییە چونکە وەکو وتمان هیچ زمان و نەتەوەیەک تاکو ئێستا بەئەندازەی زمان نەتەوەی کورد هەوڵی لەناوبردن و ئەسیمیلاسیۆنی نەدراوە و تاکو ئێستاش ئەم هەوڵە هەر بەردەوامە. دەکرێت بگوترێت ئەم بەرهەمە دەروازەیەکی نوێیە بۆ شوناسی مێژوویی ئەدەبی کوردی و ئەگەر بگوترێت شاکارێکە لەم بوارەدا بە دڵنیاییەوە هیچ زێدەڕۆییەکی تیا نییە.
ئەم بەرهەمە لەلایەن ژ.س.موسایلیان کاری ئامادەکردن و پێداچوونەوەی و لایەنە تەکنیکییەکانی نووسینی بۆ کراوە و لەلایەن بەڕیز ئەنوەر قادر محەمەد ەوە لە زمانی ڕووسییەوە وەرگێڕدراوە.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,812 times
Write your comment about this item!