ناو: سەلیم
نازناو: سیدۆک/سەیدۆک
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ناوی دایک: گوڵناز
لەدایکبوون: 1910
کۆچی دوایی: #22-09-1970#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
سەلیمی کوڕی عەبدوڵڵا جۆلەمێرگییە، لە ساڵی 1910 لە قەڵای #هەولێر# هاتووتە دونیا، لە ساڵی 1927 لە بەردەستی #مەلا ئەفەندی# هەولێری ئیجازەی مەڵایەتی وەرگرتووە، ئەو کەڵە مێردە، سێ زمانی دەزانی بە نووسین و خوێندن (کوردی، عەرەبی، فارسی) ، شاعیرێکی کارامە بوو زۆر لە وتاری لە ڕۆژنامەی (خەبات، صوت الاکراد، المبدأ، الاستقلال...) بڵاو کردووتەوە.
لە سییەکانی سەدەی ڕابووردوو.. ئاهەنگێکی جەژنی نەورۆز لە ماڵی ساز دەکات لە قەڵاتێ و دەتوانین بڵێین کە یەکەم یادی نەورۆژ لەناو قەڵاتی هەولێر کرا.
سەلیم سەیدۆک لە 22ی ئەیلوولی 1970 بە نەخۆشیەکی کوشندە کۆچی دوایی کرد.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 709 times
Write your comment about this item!