وێنەیەکی جوان و مێژوویی لە شاری سەقز، ساڵی 1910ی زایینی، لە ڕاستەوە: ماهپارە خانم فاتح کچی جەهانگیر خانی سەرتیپ قەلەندەری فاتح و هاوسەری حەمەدەمین بەگی یەنگی کەند، ئامینە خانم فاتح کچی جەهانگیر خانی فاتح و هاوسەری شەهید سەیفەدین خانی ئەردەڵان، ماهپارە خانم ئەردەڵان هاوسەری پێشووی شەهید محەمەدحسێن خانی سەرداری موکری و دووەمین ژنی جەهانگیرخانی فاتح، سەکینەخانم فاتح کچی جەهانگیرخانی سەرتیپ فاتح و هاوسەری حەمەخانی کەیخەسرەوی مەشهوور بە سیهام، فاتمە خانم فاتح کچی جەهانگیربەگی فاتح هاوسەری عەبدووڵڵا خانی پاکزاد مەشهوور بە ئیقباڵی و زبێدە خانم ساڵحی بابامیری کچی بارام بەگی یەنگی کەند هاوسەری شەهید سەرهەنگ سەعیدخان فاتح و دایکی محەمەدخانی فاتح، شایانی ئاماژەیە کە محەمەد حسێن خانی سەرداری موکری حاکیمی مەهاباد و موکریان و سەیفوڵڵاخان ئەردەڵان حاکیمی سەقز هەردوو بە دەست تورکانی داگیرکەری عوسمانی لە سێدارە دراون و شەهید کراون و لەو وێنە بەنرخەدا هاوسەریان پێکەوە ڕاوەستاون، لە ئەرشێڤی بەڕێز محەمەدخان فاتح، ڕووحی بەرزیان شاد بێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 206 times