دەزگای پەخش: فام
ئەمەی بەردەستتان بیرەوەری و ژیاننامەی پزیشک و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و فەیلەسووف و وێژەوان و بیرمەند و کەڵەپیاوێکی گەورە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەو کەسەی هەر لە منداڵییەوە لە هەموو منداڵانی تری هاوتەمەنی جیاواز بوو، هێشتا بچووک بوو وێنەی خەونەکانی دەکێشا و بە خەیاڵ گەشتی جیهانی دەکرد، کاتێکیش گەورە بوو هەموو خەون و خەیاڵەکانی کردن بە واقیع و گەشتی پڕ لە ڕامانی جیهانی ئەنجام دا، ئەو جیهانەی کە هەمیشە لە دیدی ئەودا جیاوازتر بوو. هێشتا بچووک بوو کاتێک کەوتە گەشتی گومان و قۆناغی گەڕان بە دوای یەقیندا، کاتێکیش گەورەبوو، گەیشتە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی کە تەنها بە بیر و هزری فەیلەسووف و کەسە جیاوازەکاندا دەهاتن. ئەو هەرگیز ئامادە نەبوو ئایین وەک نەریت وەربگرێ، بەڵکو دەیویست لە فەلسەفەی ئایین و پەرستشەکان تێبگات ئینجا پەیڕەویان بکات. ئەو، هەموو شتەکانی ژیانی، تەنانەت هەڵبژاردنی پسپۆڕییەکەشی لە زانکۆ و گەشتەکانی و هەموو خوێندنەوە و تێڕامانەکانی، تەنها بۆ ئەوە بوو بگاتە باوەڕی حەقیقی.. بگاتە یەقین، کە لە کۆتاییشدا پێی گەیشت.[1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 992 times
Write your comment about this item!