$حەمەشێت کێ بوو؟$
لە هەولێری وەکی دەرێین (دەرێی شیوی حەمەشێتییە یان کەسەکی جل بەرگ شڕدەبینی دەرێی حەمە شێتە)
ئەوکەلتوورە بەس هەولێر بەکاری دەهێنی ناوی هەیە...!
حەمەشێت کێیە:
ناوی تەوای (ئەحمەد محەمەد مستەفایە) دەڵێن بە ئەسڵ خەڵکی گوندی قەشقەو خوڕ خوڕی بووە هاتیتە هەولێر، لە ساڵی سییەکانەوە هەتا 1983 ژیاوە
لەناوشاری هەولێری دەبینرا، شێتەکی زۆرمەشهور بووە.
خۆشەویست وبێ کێشەبووە لەلای خەڵکی قسەکانی جێی متمانە وباوەڕپێکراوبووە قسەی دەکرد لەپاش ماوەیەکی دەهاتەجێی...!
لۆیە زۆر لە نەخۆش وئەوژنانەی منداریان نەدەبوو دەهاتن ودەیانگۆ مامەحەمە دوعایەکمان لۆبکەودەست بەسەرمان دابینە...
لۆیەدەیانگۆت دوعای حەمەشێتی یەکاویەکە بەپیاوچاک و وەلی ناویان دەهێنا.
حەمەشێت: لەڕووی جسمیەوە زۆربەقووەت بووە.
شوێنی جێی نووستنی لەهەیوانی مزگەفتی شێخی چۆلی بووە کەلوپەلەکانیشی لەقوژبنەکی مزگەفتە کەبوو، هیچ کەسەک دەستکاری نەدەکرد، گەڕان و سوڕانی ناوبازاڕ و قەیسەری و سناعەی جاران (ناو شێخەڵای ئێستا) چاردەورەی قەراتێ بووە.
زۆر لە لای حەللافەکان وە تەنەکە چییەکانی و حەدادەکان ناوبازاڕی دەبینرا.
بەرانبەر ئەسواق سیروانی ئێستاکە، مەرەقی ئاسن هەرگرتنەوەبووه.
جلکوبەرگی: پەڕۆیەکی کفنی لەخۆی دەئاراند و بەزستانانیش ساقۆیەکی گەورەی لەبەردەکرد.
هەموو وەختەکی بەپێخواسی دەسوڕاوە.
شێتەکان لەبەرخۆیان قسان دەکەن بەس حەمەشێت دەگریا و هوڕێنەی دەکرد و خەرک دەیانگۆت ئەوە لەگەر مەلائیکەتی قسان دەکا.
دەگێڕنەوە حەمە زۆر لە شورتەی دەترسا.
هەموجارێ لەبن قەراتێ دادەنیشت مەنجەری دەهێنا لە سەر چار بەردی دادەنا و هەرچی خواردن بایە تێی دەکرد وەکی (تەماتەوخیاروسرق و چایە و باینجان و ئەوەی لەبن دەستی با....) هەمووشتەک. خواردنی مانگەک بمابوایەوە کەڕکیفەی دەکرد ئەوجا دەیخوارد لۆیە ئێستاش خواردنی تێکەروپێکەر بی دەرێی خواردنی حەمەشێتییە.
یان شمەکەکی شڕ بیتن دەرێن دەرێی حەمەشێتی لۆیە ئەوکلتوورە تایبەت لۆ هەولێری مایتەوە.
لەسار 1983 کۆچی دوایی دەکاتن و لە گۆڕستانی شێخی چۆلی بەخاک دەسپێردرێ لەسەرقەبرەکەی نووسرایە ئەوەگۆڕی (حەمە) یە ئەحمەد محەمەد مسێفی..
یەک لە بەتەمەنەکان دەگێڕتەوە: جارەکی لە سێکوانەکەی هێروەی کوتاڵفرۆشان دەهاتم چاوم کەوتە سەر گەڵ و گونی...
ڕووم وەرگێڕا و خۆم لە بن عەباکەی دایکم شاردەوە، نەگریام بەڵام هەڵدەلەرزیم، دایکم وتی: چییە، کوڕم لە چی ترسای؟ دوو سێ جار پرسیارەکەی کردەوە، ئەوجا زمانم بۆوە، ترسابووم، زمانم بەسترابوو، باش بوو لەوەوە لاڵ دەرنەچووم.
گۆتم: دایە، ئەو پیاوە، ئەو پیاوە.. دایکم وتی: کامە پیاو؟ حەمە شێت نەڵێی! مەترسە شێت نییە، وەلیە، پیاوچاکە.. پیاوچاک! پیاوچاک ئەوها پیس و جلک ونجڕونجڕ و بێ شەڕواڵ و لەش ماک ماک و.....
لەو گۆڕەیە، پیاوچاک ئەوها نییە، من هەرگیز پیاوچاکم نەدیتبوو، بەڵام بە تێگەیشتنی خۆم نەدەبوو پیسترین پیاوچاک لە شێوەی حەمە شێت بێت، لە دایکمم پرسی: شێتیشە، پیاوچاکیشە؟!
دایکم وتی: کوڕم، شێت نییە، پیاوێکی نوورانییە، بەڵام ناوی بە شێت ڕۆیشتووە، دەنا زۆر لە من و تۆ و لە هەموو خەڵکی ناو ئەو قەیسەریە عاقڵترە.
دواتر لەخەڵکیم گوێ لێ دەبوو ئەگەر بە نیوەی شەوێ بەناو کۆڵانەکانی قەیسەریدا بگەڕێیت، تیشک و ڕووناکایی حەمە شێت ڕێت بۆ ڕووناک دەکاتەوە...
دەگێڕنەوە شەوێک پۆلیسێک وا دەزانی دز هاتووەتە قەیسەری، بە هەڵە تەقە لە نووری حەمە شێت دەکات، بۆ سبەی پۆلیسەکە بە جادە دەکەوێت و ئۆمەرمەندانیش ناتوانێت چاکی بکاتەوە.
دەیانگوت: زۆر کەس (نوور) ی حەمە شێتیان دیتووە.. منیش زۆر حەزمدەکرد ڕووناکایی حەمە شێت ببینم.
بەڵام کێ بە نیوەی شەوێ دەمگەیەنێتە نێو قەیسەری...[1]
نووسینی: محەسەن تەها