ناوی پەڕتووک: چۆن دڵتەنگ بم کە تۆ خودامی
نوسینی: عبدالرحمن إبراهيم صفر
وەرگێڕانی: ئاودێر ئەحمەد قەمتەرانی
چاپ: ناوەندی ڕێنوێن
ژمارەی چاپ: یەکەم
ساڵ: 2021
لە پەڕتووکەکەوە:
بەرزکردنەوەی هیمەتی دەوروبەر لە لای پەروەردگار یەکێکە لە شکۆمەندترینی پەرستشەکان، هەر کەسێکیش هیمەتی خەڵکی بەرز بکاتەوە، ئەوا پەروەردگار لە مەترسی دەیپارێزێ و بەرزی دەکاتەوە.
لەم پەڕتووکەدا چەندین ڕاز و دەقی جوان و موناجاتم لەگەڵ خودا نووسیووە، وشەکان هەمە جۆر و، دەستەواژە و گوزارشتەکان هەمەچەشنن و لە یەکتر جیاوازن..
من لەم پەڕتووکە خاکیانە و سادەیەدا تەنیا ئەو ڕازانەم نووسیوون کە دڵمیان ئۆقرە گرتووە و، ژیری و هۆش و ئاوازیان قەناعەت پێکردووم.
سوپاس و ستایش بۆ پەروەرێنی جیهانیان کە تەمەنی پێبەخشیم بۆ بە پایان گەیشتنی.
سەلامی پەروەردگار بڕژێ بە سەر تۆ و دڵی پڕ لە ئازارت، دەمەوێ هەواڵی شتێکت پێ بدەم کە زەردەخەنە دەخاتە سەر لێوانت و دەتخاتە پێکەنین..
پەروەردگار تۆ دەبینیێ و گوێبیستی ترپەی دڵیشتە، زاتی ئەو بە فرمێسکەکانت بە ئاگایە و دەیانبینێ، پەروەردگار بیینەری ئەو فرمێسکانەیە کە تۆ لە نیوە شەودا دەیانخەیتە سەر ڕوومەتەکانت، چاوێکیشت لەسەر ئایەتەکانی پەروەرێنە، خەڵکیش لە شیرنە خەودان.[1]
Read the book: چۆن دڵتەنگ بم کە تۆ خودامی
Total download:
12 times
We kindly ask all writers, translators and publishers to inform us if they are not in agreement to have their books downloaded from Kurdipedia server.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,876 times