عەدێ و مەدێ 07
مەدێ گۆتی : برێ ئەستەغفیروڵلا، برێ ئەستەغفیروڵلا ! گۆتم : لۆ کاکە، خۆ بەرگی کەعبەم نەدڕاندیە ! جاحێرەکان تێکڕا لە تڕومبێلەکەی هاتنە خوارێ، عەدێش لەگەوان لۆم هات، عەدێ لە پێشم ڕاوەستا و گۆتی : ئەوەی لە زارت دایە نەیرێی ! وەکی ئەو قسەی کرد وامزانی ئەوان جندوکەنە و ئەمن ئەگەر برێم بسمیللا تەفر و تونا دەبن ! جاحێرەکان لۆم هاتنە پێش و ئەمنیش پشتم لە دیواری قەیم کرد، مەدێ گۆتی : زوو برێ وامزانی ڕادیۆنە هەتا بە پێلەقان گونیان نەتەقاندی ! گۆتم : بابە لۆ گونم دەتەقێنن، ئازادیە و دیموکراسیە و هەر کەس چ دەرێ بابرێ، جاحێرەک گۆتی : ئەو قسانە لۆمە مەکە، ئەمە ئەو چیاو چۆلەمان لۆیێ نەکووتایتەوە هەتا ئەتوو بێیە سەر عازری و جوونمان پێبدەی، ئێستا پەشیمان بەوە، ئەگەر نا بە دەردەکی وەهات دەبەم عەفت پشتی پاشە توو بگێڕنەوە ! بڕەک خۆم تووند کرد و گۆتم : وەڵلاهی هیچ منەتتان نەبی، لۆ ئەنگۆ وەتێ دەگەن ئەمن بە تەنێمە و کەسم نیە، ئێستا تەلەفۆن لۆ وەزیری ناوخۆی دەکەم و ئەوجە خۆتان دەبیننەوە ! ئەمن وەکی ئەو قسەم کرد، بڕەک سرەمینەوەو بەینەکی تەماشا ئێکدیان کرد، عەدێ و مەدێ بەینەکی باش تێم نز بوونەوەو تەماشا ئێکدیان کرد، عەدێ بردیەوە لایەکی دی و گۆتیە جاحێرەکان : ئەوە لۆ ڕاوەستاینە سەگبابینە، زووبن مارەکەی بیننە خوارێ و بڕۆن دەفن بن، وەڵلا چاوتان بچیتە پشتی سەرتان پارە نانەکتان نادەمێ، بەو بێ ئاویەی نان کوو عازر دەکرێ !
جاحێرەکان گەڕانەوە سەر ئیشەکەی خۆیان و چپەچپیان بوو، جار جاریش تەماشا منیان دەکرد و سەریان بادەدا، چونکە جلکەکی کەشخەشم لەبەربوو، پێراویشم بریقەی دەداوە، قەناعەتیان کرد ئەمن و وەزیری ناوخۆ زۆر برادەر بین..
وەختەکی حەوای ژنی عەدێی هاتە دەرێ و کردیە هەرا، گۆتی : ئەوە ئەتوو هەر لێرەی، ئەدی ئەو کیژە سندان کووشتیە نەهات گۆتی : ئاومان نیە ! مەدێ گۆتی : ئەوجە ئاو نیە ئەمن چبکەم، بەو وەزعەی تەنکەر پەیا دەبی، بڕۆنە مارێ مامەستایی و هەشت نۆ پەقرەجان بینن، هێوارێش ئەگەر هەر ئاو نەهاتەوە شەوێ دەچین لە مارێ وان لەبە موبەڕیدەی پار دەدەینەوە، ئەدی جیرانەتی لۆ ڕۆژی ئەوها نەبی لۆ چ باشە ! گۆتم : وەڵلا عەدێ بە تەمای ماری من بی لە تێنان دەخنکێی، مەمنونی ئەو خوایەی مە ئەگەر تانکی بایی دەسنوێژەکی تێدا مابی، مەدێ گۆتی : مادام وەیە دە بینە سەت هەزاری بدە عەدێی بابچی تەنکەرە ئاوەکی بکڕی ! گۆتم : ئەوجە ئەمن لۆ بیدەمێ، وەڵلا ماقڕەکیشی نادەمێ، هەر ئەو بەزمە مابوو، ئەمن ئەوە ڕۆیشتم و خوا حافیز ! ویستم بڕۆم جەڕەسی مۆبایلەکەم لێیدا، تەماشام کرد وەزیری ناوخۆ بوو ! مۆبایلەکەم پیشان دان و گۆتم بخیننەوە چ نوسرایە ؟ وەکی دیتیان نووسرایە وەزیری ناوخۆ، هەموو تێکڕا ڕەنگیان پەڕی ! گۆتم : دە باشیش بزانن هەر وەرامیشی نادەمەوە، ڕاست مۆبایلەکەم قەپات کرد.. جەماعەت هەموو تێکڕا تەماشا ئێکدیان کرد و چ قسەیان نەما ! گۆتم : ئەوە ڕۆیشتم، خوا حافیز..
چار شاقاویان لێ دوور کەتمەوە، دیسان جەڕەسی مۆبایلەکەم لێیدا، تەماشام کرد دیسان وەزیری ناوخۆیە ! وەرامم داوە و بە تووندی گۆتم : چت دەوێ ؟ ئەویش بە تووندی گۆتی : باشە ئەمن نەگۆت بینە ئەو دەسک سلق ئوو دوو دەسک کەرەوەز، حەتا ئەلعان ئەتوو س دەکەم لپێش مار عەدوو ئوو مەدوو !
ئێستا زانیتان ژمارەی مۆبایلی کێم بە وەزیری ناوخۆ نووسیە ؟
مایتی..[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 728 times
Write your comment about this item!