ئاوزوونەی پشتێن[1]
جۆری وشە: ناو
واتا: ئاڵقەی ددانەداری کانزا کە زمانەی تێدایە و بۆ داخستنی قایشی پشت و کەوش و بەرەزین و... بەکار دەهێنرێ.
ئاغزوونە/aẍzûne: نت: (ئاغز: دەم + ئوونە/ ووانە: دەمەوانه) پژیم؛ ئاوزنگە؛ ئاوزێتە؛ بەلەزوانە؛ بەرەزوانە؛ سێر.
ئاڵقە(گەو)ێکە لە کانزا یان ئێسک و ئه و جۆرەشتانە؛ بەشێوەی بازنە یان چوار گۆشە و دروستدەکرێت؛ لە ناوەڕاستیدا تیزماڵکێکی لە هەمان کانزا پێدا ڕایەڵ کراوە. وەکوو(قوتوی دائەرە) ئەمەشیان(زمانە)ێکی تێدەخرێت. ئەم ئامرازە دەخرێتە سەری پشتی دی قایش؛ هەمیان بەندە سەعات و فیشەکدان و گەڵێ شتی لەئەم بابەتە لەپشت یان هەر شوێنێکی توند دەکرێت.
ئالقەزووانە؛ ئازوونە؛ ئاغزووم؛ ئا ڤزووم.
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە؛ کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Note: Kurdipedia wants to collect "all" Kurdish words and phrases from all dialects. Please help Kurdipedia...
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 433 times