دیدەنیکار
لە ڕاستیدا، ئەوەی من بینیومە لە گەنجان، بەوپێیەی لەپاڵ کاری پزیشکییەکەمدا کاری ڕاهێنان دەکەم لە بواری سەرکردایەتی و برەودان بە توانای کەسی، زۆرێک لە گەنجان گرفتیان لە شێوازی مامەڵە لەگەڵ بەرامبەر و لەگەڵ خاوەنکار و شوێنی کار هەیە، هەروەک گرفتیان هەیە لە چۆنییەتیی چاوپێکەوتنی کار و خۆئامادەکردن بۆ کار، زۆرینەش گرفتی گەورەیان هەیە لە نووسینی ڕووپەڕەی کەسناسی، یان ئەوەی پێی دەگوترێت C.V، ئەمەو چەندین گرفتی تر کە پێویستی بە چارەسەر هەیە.
خۆشبەختانە کاک کامەران خۆشناو ئەم پەرتووکەی زۆر بە جوانی و کرداری، لەبارەی وردەکارییەکانی دیدەنی کار و ڕێکار و کردارەکانی ئەو کارە نووسیوە، من بەر لە چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکە، چاوێکم پێیدا خشاند، زۆر سوودم لێی بینی، هەروەک هەندێک ڕا و سەرنجیشم پێیان دا بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی نووسینەکە و بە سوپاسەوە کاریان لەسەر کرد.
لە پەروەردگار داواکارم ئەم پەرتووکە کردارییە پڕ زانیارییە، هۆکارێکی گرنگ بێت لە بەرچاوڕۆشنکردنی گەنجان بۆ ئامادەکارییەکانیان لە دیدەنی کاردا و دەستی نووسەر و ئامادەکارانیشی خۆش بێت.
$د.زانا ئەحمەد قەساب$
پزیشکی دەروونی
ڕاهێنەری بواری سەرکردایەتیی دامەزراوەیی[1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 227 times
Write your comment about this item!