کوردستان لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا.
کوڕەکانی سەرۆکی هۆزی جاف لە بەگەنامەیەکی عوسمانیدا،
لە بەڵگەنامەیەکی عوسمانیدا کە لە ڕۆژی (10زیلقعدة 1311ک - 16ی 4ی 1894ز) دەرچووە، تێدا هاتووە:
بۆ جەنابی عالی لە پەیوەندیدارانی سەدارەتمان.
کوڕەکانی سەرۆکی هۆزی جاف (مەجید بەگ) و (تاهیر بەگ) لەگەڵ (عوسمان بەگ) قایمقامی گوڵعەنبەر، کە سەر بە سنجاقی سلێمانین، لەبارەی کاروباری هۆزی جاف و کارە تایبەتمەندەکانی و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە حکومەت کاری باش و خزمەتی باشیان ئەنجامداوە، بۆیە پێویستە پایەی (ئیستەبڵی عامیرە)یان پێ بدرێت، بۆ ئەم ڕێز گرتنە لە ویلایەتی موسڵ نوسراو هاتووە لە مێژووی 1310ک تێدا هاتووە: ئەم جۆرە پایە گونجاو نیە، بەڵکو پێویستە بە پایەی (قەپوچی باشی) ڕێزیان لێ بگیرێت، لەم بابەتە هاوکاری (سەدارەت پەناهی) پێویستە.
ئەوەی لەم بەڵگەنامە وەردەگیرێت:
1. هەرچەندە دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی 1888ز، فەرمانی دوورخستنەوەی (مەحمود پاشای جاف)ی دەرکردووە، بەڵام براکانی و هۆزی جاف وەک لایەنگری عوسمانیەکان ماونەتەوە.
2. لە ساڵی 1894ز، سەرۆکەکانی جاف و هۆزەکەی هاوکاری دەوڵەتی عوسمانی بوون بۆ سەقامگیری ناوچەی دەسەڵاتیان.
3. لە ساڵی 1894ز، (عوسمان پاشای جاف) قایمقامی گوڵعەنبەر بووە.
4. دەوڵەتی عوسمانی پێویستی بە هاوکاری هۆزەکان هەبووە بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە.
5. دەوڵەتی عوسمانی بە مەدالیا و هاوکاری دارایی و نازناوی وەک (پاشا، بەگ، میر، میری میران) پاداشتی هاوکارانی خۆی کردووە، هەتا ئێستا ئەو جۆرە نازناوانە لەناو کوردا ماوەتەوە.[1]