بۆ بەرخی هەژار چ گورگ چ سوار
دەگێڕدرێتەوە کە جارێک گورک لەڕانە مەڕێک دەدات و بەرخێک لەگەڵ خۆی دەبات و سوارماینێکیش بەوناوە دەڕوات و بەخێرایی و چاپوکی بەرخەکە لە گورگەکە دەستێنێتەوە بەڵام بۆخۆی لەگەڵ خۆی دەیبات، شوانەکەش دەڵێت: بۆ بەرخی هەژار چ گورگ چ سوار، ئەوە بووە بەئیدیۆم و بۆ چەوساندنەوە و زوڵم و زەوتکردن و داگیرکاری دەوترێت چ دوژمن و چ دۆست چ هاوزمان بێت یان بێگانە ئەگەر زولم بکات چ بە عەگاڵەوە بێت چ بەجامانەوە هەر زولمە بۆیە کورد بۆ ئه و حاڵە فەرمویەتی(بۆ بەرخی هەژار چ گورگ و چ سوار).[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 954 times