دەقی پرسەنامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی مەهاباد قەرەداغی
بەدڵگرانیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی نووسەر و شاعیری دیاری میللەتەکەمان خاتوو(مەهاباد قەرەداغی)مان پێگەیشت.
خاتوو مەهاباد قەرەداغی وەک خاوەن قەڵەمێکی بوێر لە کایەی ڕۆشنبیری و دونیای شیعر و بەرگریکردن لە پرسی ئافرەتاندا هەمیشە ناوێکی پرشنگدار دەبێت لە مێژووی میللەتەکەیدا.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەی و تەواوی خزم و دۆست و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواکارین گیانی خوالیخۆشبوو مەهاباد قەرەداغی بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
9ی10ی2020[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,034 times
Write your comment about this item!