دوو وێنەی جیاوازی باڵەخانەکەی #تۆفیق قەزاز#، کە بە قەسرەکەی تۆفیق قەزاز ناسراوە.
-وێنەی یەکەم سەرەوە: لە ساڵەکانی 50ی سەدەی 20 دایە.
-وێنەی دووەم خوارەوە: لە ساڵی 2021 دا.
ئێستا سیمای باڵەخانەکە تێکچووە، بەهۆی تابلۆی پاگەندە (ڕیکلام)، وایەری کارەبا، چەرداخ و هتد.
هیچ سیمایەکی ئەو باڵەخانەکۆنە جوانە، وەک جاران نەماوەتەوە.
ئەم باڵەخانەیە لە سەرەتای ساڵەکانی 40ی سەدەی 20 دروستکراوە، یەکەم باڵەخانەی کۆنکریتی بووە کە لە شاری #سلێمانی#دا، مێژووییەکی کۆن و دێرینی هەیە، ناوبانگێکی تایبەتی خۆی هەیە.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 289 times
Write your comment about this item!