بووە بەشوانەکەی، حەق نادیاری
لە کوردەواریدا هەر کەسێک شوانی بکردبوایە، حەقەشوانی پێدەدرا، زۆرجاریش وا ڕێک دەکەوت کوڕیشکەیەک، خاوەن مەڕوماڵات بەڵێنی ئەوەی پێدەدرا، کیژێکی پێدەدەن ئەگەر ماوەی حەوت ساڵان شوانی بکات، کوڕەش لەبەر خاتری نازدار حەیرانێ یەک ڕۆژەی بەدوو ڕۆژە و یەک ساڵەی بەدوو ساڵە دەبرد بەڕێوە و شوانیەکی باشی بە ئومێدی بێری خان دەکرد و بەرگەی گەرما و سەرمای هاوین و زستانی دەگرت، کە ماوەکە تەواو دەبوو، بیانویەکیان دەدۆزییەوە و هەرجارەی قسەیەکیان دەکرد و شوانەیان دەخافڵاند تاوەکو کیژەکەیان بەمێرد دەدا، شوانەکەش ڕەنجی بەفیڕۆ دەڕۆیشت، ئینجا ئەوە بووە بەئیدیۆم و بەکەسێکی ڕەنجەڕۆ و فریودراو دەوترێت بووە بەشوانەکەی حەق نادیاری.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,428 times