دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #پەکەکە#:
نۆ ساڵ لەمەوبەر شۆڕشگێڕی گەورە ساکینە جانسز (سارا) و هەڤاڵ ڕۆژبین (فیدان دۆغان) و ڕۆناهی (لەیلا شایلەمەز) لە پاریس شەهیدکران. بەڕێزەوە یادی هەڤاڵە ژنە شۆڕشگێڕەکانمان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە کوردستانێکی ئازاد لەسەر هێڵی ئازادیی ژنان بنیات بنێین کە ئەویش داواکاری ئەوان بوو.
ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدرا. بکوژ عومەر گونەی ئەندامی میت بوو. ئەوەی کە فەرمانی ئەو کۆمەڵکوژیەیدا کە لە ناوەندی پاریسدا ئەنجامدرا، حکومەتی دەوڵەتی تورکە بە سەرۆکایەتی تەیب ئەردۆغان. بڕیاری ئەو جۆرە کۆمەڵکوژییە کە دەوڵەتی تورک دەخاتە ژێر تاوانباریەکی قورس و ڕووبەڕووی سزادانی دەکاتەوە، ئەستەم بوو ئیدارەی میت بە تەنیا ئەنجامی بدات. چەند مانگێک پێش ئێستا ناوی 22 سەرکردەی پەکەکە کە لە لیستی کوشتندابوون، لە سەرچاوەکانەوە ئاشکراکران.
هەڤاڵ سارا کرایە ئامانج چونکە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و تەڤگەری ئازادیی ژنان. هەڤاڵ سارا بە بەرخۆدانی خۆی لە زیندانەکاندا خۆشەوێستیەکی گەورەی لە دڵی گەلدا کردەوە و بۆیە هێرشی لەبەرانبەر ئەنجامدرا.
دەوڵەتی تورک ڕێبەری ئاپۆ و پەکەکە وەک گەورەترین دوژمن دەبینێت، بۆیە دامەزرێنەرانی پەکەکە دەکرێنە ئامانج. شەهیدکردنی هەڤاڵ سارا هەوڵێکە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد. شەهیدکردنی ئەو ژنە شۆڕشگێڕە مەزنانە ئاستی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کورد نیشان دەدات. چونکە دەیانەوێت هەبوونی کورد لەناوبەرن، ئەوانەی خاوەنداری لە هەبوونی کورد دەکەن، وەک گەورەترین دوژمن دەبینرێن.
دەوڵەتی تورک ڕیسکی زۆری لەبەرچاو گرت و بەم شێوەیە هەڤاڵ سارا و هاوڕێکانی شەهید کرد. ئەوەش قەبارەی تێکۆشانی هەڤاڵی سارا ئاشکرا دەکات. هەڤاڵ سارا وەک تووڕەیی خەڵکی کوردستان و خەڵکی دێرسیم چووە پاڵ گروپی ئاپۆیی و بوو بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە. پەیوەندیکردن بە گروپی ئاپۆیی و بەشداریکردن لەدامەزراندنی پەکەکە نیشانەی بوێرییەکی گەورەیە وەک ژنێک، ئەو لە خەباتێکی ئاوا گەورەدا بەشداری کرد و ئەرکێکی گەورەی لە ئەستۆ گرت. ئەمەش دەریدەخات کە هەڤاڵ سارا چۆن کەسایەتییەکی هەیە.
کەسایەتی هەڤاڵ سارا لە بەرخۆدانی زیندانی ژمار 5ی #ئامەد#، بە هەموو تایبەتمەندیەکانیەوە ئاشکرا بوو. هەڤاڵ سارا بە بەرخۆدانی خۆی بۆ هەموو هەڤاڵانی ژن لەنێو قاووشی زینداندا بووە بوێری، هەروەها سەرچاوەیەکی گەورەی مۆڕاڵ بوو بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان. لەبەرامبەر فشار و ئەشکەنجەیەکی تونددا میلیمێک لە ئیرادە و هەڵوێستێ خۆی پاشگەز نەبووەوە. هیچ جۆرە فشار و ئەشکەنجەیەک نەیتوانی هەڵوێستەکەی بشکێنێت. گوشار و زوڵم بووە هۆی ئەوەی کە هەڵویستێکی وا بنوێنێت کە تفی لە دوژمن کرد.
هەڤاڵ سارا بەشداری ئەم خەباتە بوو چونکە وڵاتەکەی و گەلەکەی زۆر خۆشدەویست. بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە، دڵسۆزیەکی زۆ بۆ حیزب و هەڤاڵانی تا دوا ساتی ژیانی بەرخۆدانی ئازادی بەڕێوەبرد. هەستی ئەو ژنانەی کە 5000 ساڵە بەدەست سەروەری پیاوەوە دەناڵێنن خستە دڵیەوە و لە هەموو ساتێکی ژیانیاندا بۆ سەرکەوتن تێکۆشانی کرد. هەڤاڵ سارا لە هەموو ڕوویەکەوە پەرۆشی تێکۆشانی ئازادیی ژنان بوو. پەرۆشی و حەزی خەباتەکەی هەمیشە وەک گڕکان لەبەردەم دوژمندا تەقیوەتەوە. ژیانی بە خۆشەویستی دەوروبەر و هەڤاڵانی بەسەر برد و وزەی پۆزەتیفی بڵاو کردەوە. ئەو هەڤاڵانەی کە تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم ئەویان بینیبوو زۆریان خۆشدەویست و ڕێزیان لە هەڤاڵ سارا دەگرت. یادی هەڤاڵ سارا هەمیشە لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و ژناندا دەمێنێتەوە و وەک یەکێک لە کەسایەتییە ڕەمزییەکانی ئەم خەباتە لە نێو نەمراندا جێگەی خۆی دەگرێت.
ڕۆژبین هەڤاڵێکی دڵپاک بوو کە لە ڕۆژئاوای فوراتەوە ناچاربوو کۆچ بکات بۆ ئەوروپا کە دەوڵەتی تورک هەوڵی کۆچپێکردنی کوردی دەدا لەو ناوچەیە. کاری دیپلۆماسی دەکرد بۆ ئەوەی ببێتە دەنگی گەلی کورد لە ئەوروپا. ڕۆڵی هەبووە لە ناسینی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و پێشخستنی تێکۆشانی ڕزگاریی ڕێبەر ئاپۆدا. جێگەی هەڤاڵ ڕۆژبین تاوەکو ئێستاش دیارە.
هاوڕێ ڕۆناهی هاوڕێیەکی لاوی ئێمە بوو کە وەک عەلی چیچک لە دڵیدا ئازار و پەرۆشی و تووڕەیی گەلی کورد هەبوو. بە بەرپرسیارییەتی مسۆگەرکردنی هەبوونی گەلی کورد و ئازادی هەمیشە دەیویست لە پێشەنگی خەباتدا بێت. بۆ ئەوەی شایستەی ئەستێرەی سوری گەلی کورد (عەلی چیچەک) بێت دەستی بە تێکۆشانێکی گەورە کرد.
کەیسی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کەیسی هەموو ژنانی جیهانە
هەرچەندە هەڤاڵ سارا و فیدان و ڕۆناهی لە ناوەندی پاریس کۆمەڵکوژکران، بەڵام سیستەمی دادوەریی فەرەنسا، دەوڵەتی تورک و ئەوانەی فەرمانی ئەو کۆمەڵکوژییەیان دا ڕاپێچی دادگا نەکرد. دادپەروەری لە پێناو بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی وەلاوەنراوە. ئەگەر دەوڵەتێک دادپەروەری بخاتە لاوە، ئەو دەوڵەتە لە ڕووی بەها ئەخلاقییەکانی لاواز بووە. تا فەرەنسا ئەنجامدەرانی ڕاستەقینەی ئەم کوشتارە دادگایی نەکات، هەمیشە وەک دەوڵەتێک دەبینرێت کە لە ڕووی دادوەریەوە لاوازە. دەزگا فەرمیە فەڕەنسیەکان لەوانەیە دادپەروەری بۆ بەرژەوەندی خۆیان وەلا بنێن، بەڵام چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە کە گەل و هێزە دیموکراتەکانی فەرەنسا وەک خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم کەیسە هەڵوێست وەربگرن و هەوڵ بدەن ئەنجامدەرانی ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژیەکە دادگایی بکرێن. کەیسی کۆمەڵکوژی پاریس تەنیا بۆ دیمۆکراتەکانی کورد و فەڕەنسی نییە، بەڵکو کەیسی ژنانی جیهانە. ئێمە لەو باوەڕەداین کە ژنان لە هەموو جیهاندا خاوەنداری لەم کەیسە دەکەن و هەوڵی دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی دەدەن.
گەلی کورد دەست لە ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژییە ئەو کەسانەی کە فەرمانی کۆمەڵکوژییان داوە هەڵناگرێت، بەئازادکردنی کوردستان و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بەتوندی وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژییە دەداتەوە. بێگومان دادگاییکردنی بکوژان ئەرکی سەرەکی دەبێت بۆ گەلی کورد و ژنان.
ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەو هەڤاڵانە دەکەینەوە کە لە 9ی کانوونی دووەم لە پاریس شەهید بوون و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە بە فراوانکردنی تێکۆشان خاوەنداری لە داواکاری حەسرەتی ئەوان دەکەین.
هەروەها بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی هەڤاڵ ڕوبار و خەلیل و موراد دەکەینەوە کە لە 6ی کانوونی دووەمی 2017دا لە هێرش ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون. ئاڵای خەباتیان ئەمڕۆ لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان دەشەکێتەوە.
هەروەها بەڕێزەوە یادی سێڤێ دەمیر و پاکیزە نایر و فاتیمە ئویار تێکۆشەرانی بەرێوەبەری دەکەینەوە کە لە مانگی تشرینی دووەمدا شەهید بوون. بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەنەوە کە خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی بوێری شەهیدان دەکەین و کوردستانێکی ئازاد و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی بنیات دەنێێن کە داواکاری و حەسرەتی شەهیدانە.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!