ناوی تەواوی: سابیر ڕەسوڵ قادر حسێن
ناسراوبە: سابیر ڕەسوڵ
تەمەن : 01-07-1948
شوێنی لەدایک بوون : گوندی پونگینە، قەزای بنەسلاوە، پارێزگای #هەولێر#.
عەشیرەت : سارمەمی
ئاستی خوێندن : سەرەتایی تەواو کردوە لە قوتابخانەی ئیسکان، لە گەرەکی ئیسکان.
باری خێزان : خێزاندار
ناوی خێزان : خاسێ حوسێن حەسەن، ناسراو بە مەحبوب
ناوی مندالەکان : تاڤگە، تریفە، تریسکە، هونەر، کەریم.
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1976
لەرێگای شەهید (کەریم ڕەسول) ی برای ڕێک خراوە بۆ ڕێکخستن.
ساڵی پەیوەندی بە پێشمەرگایەتی :12-09-1980 لەگەڵ سابر هەژار، یاسین ڕەسوڵ بەیەکەوە بونەتە پێشمەرگە لەیەک ڕۆژ.
یەکەم جار پەیوەندی بە بەرێز شێخ عەلی کردوە بۆ پێشمەرگایەتی.
لە ساڵی 1980 لە ماخۆ بزنان بریندار بوە بە بوردومانی هەلیکۆپتەر بۆ عیلاج ڕەوانەی ئەلمانیا و سوید کراوە.
لەساڵی 1982 کراوە بە فەرماندەی کەرت لە تیپی 86ی دەشتی هەولێر.
لەساڵی 1984 کراوە بە فەرماندەی تیپی 86ی دەشتی هەولێر.
دواتر کراوە بە فەرماندەی تیپی 21ی #کەرکووک#.
پاشان کراوە بە فەرماندەی 25ی خالخالان.
لەشەرەکانی قەیوان ماوەت بەبریاری جەنابی #مام جەلال# کراوە بە بەرپرسی کەتیبەکانی تۆبخانە و وەک فەرماندەیەکی عەسکری کارا ڕۆڵی بینیوە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (3) جار بریندار بوە لە شەرەکانی (ماخۆبزنان، گۆمەسپان، چەمی ڕێزان)
لەساڵی 1988 بەهۆی زۆری ساچمە و گولە لە جەستەیەوە ڕەوانەی سوید کراوە، تا ساڵی 1991
لە 03-06-1993 کراوە بە قائیمقامی #شەقلاوە#.
لە 08-08-1996 لە نەخۆشخانەیەکی سوید گەیشتە کاروانی نەمرانەوە. [1]