دەقی پەیامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
18 ساڵ بەر لە ئێستا، سە ڕۆک #مام جەلال# لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمی ئەوکاتی عیراقدا، مورافەعەیەکی مێژوویی کردو بەدۆکیۆمێنت کوردستانیبوونی کەرکووکی سەلماند.
مام، هیچ بوارێکی نەهێشتەوە بۆ نکوڵیکردن لەو حەقیقەتە، هەر ئەمەش بووە فاکتەرێکی سەرەکیی چەسپاندنی ماددەی 58 لە قانونی ئیدارەی کاتیی دەوڵەت و دواتریش ماددەی 140 لە دەستووری هەمیشەیی عیراق.
کەرکووک لە دیدی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، مەسەلەیەکی گرنگی ستراتیژییەو سازشی لەسەر ناکرێت. ئێمەش هەمان ڕوئیامان هەیە و دەبێت لەو چوارچێوەیە شدا بە پلانێکی نیشتمانییانەوەو دوور لە موزایەدە، کار بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێستای کەرکووک و ناوچە جێناکۆکە کانی تر دەکەین.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,549 times
Write your comment about this item!