باران
زۆر خۆشە باران بارین
کاتێک تەڕدەکات زەمین
گەڵا و گوڵ دەشواتەوە
زەوی پاک دەکاتەوە
منیش لەگەڵ چەترەکەم
لە بەر باران سەمابکەم
یاخوا ببارێت باران
لە دێیان و لە شاران
با مرۆڤ و گیانلەبەر
شادییان بۆ بێتە بەر
ئاوی جۆگەلە و ڕووبار
جوانیی گوڵی لادێ و شار
دیاری بارانن هەموو
یاخوا ببارێت زوو زوو
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,061 times