سەردان
ئای چەند خۆشە منداڵان!
من کە دەچم بۆ ماڵان
لەگەڵ دایک و باوکی خۆم
زۆر هێمن و لەسەرخۆم
ڕێز لە خاوەن ماڵ دەگرم
بیانوی نابەجێ ناگرم
ئەگەر منداڵیان هەبوو
دەبمە هاوڕێی زوبەزو
یاری لەگەڵدا دەکەم
وەک خۆم ئاسودەی دەکەم
کەلوپەلی ناشکێنم
لە خۆمی ناڕەنجێنم
ڕەوشتی سەردان وایە
دوور لە شەڕ و هەرایە
01-08-2019
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (141) ی گۆڤاری (گوڵەکان) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 866 times