ئاڵاکەم
خۆشمدەوێ ئاڵاکەم
نیشانەیە بۆ بوونم
کە لە بەرزی دەیبینم
ئاسوودەیە دەروونم
ناسنامەی نەتەوەمە
ئاشکرایە کە کوردم
خاوەن خاکی پیرۆز و
باب و باپیری مەردم
بە چوار ڕەنگی واتادار
ڕازاوە زۆر بە جوانی
ئازادی و شەهید بوون و
ئاشتییە و ئاوەدانی
حەزدەکەم شەکاوە بێ
لە ئاسمانی کوردستان
لە ناو ڕیزی ئاڵا بێ
لەگەڵ ئاڵای وڵاتان
ئەوسا بەجیهان بڵێم
کوردم و ئاشتیخوازم
دۆستی هەموو گەلانم
بەو ئاڵایەم دەنازم
21-12-2019
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (266) ی گۆڤاری (پەپولە) بڵاوکراوەتەوەهەروەها لەلایەن مامۆستا (یاسین ژاژڵەیی) ئاوازو مۆزیکی بۆ کراوەو بە دەنگی (کیژێ هێمن) دەوترێت.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,490 times