هەتائەوکاتەی
سیستەمی گیرفان بەرین بەڕێوەو
هەر تەنیا ڕێگای
گیرفانداریمان
بگرینە بەرچاو ؟!
تەنیا شیعاری گەورەو زەبەلاح
بەرزکەینەوەو
بەیەکگرتوویی
مەشخەڵی بیری ڕزگاری خوازی
جۆش نەدەین بەتاو ؟!
خەمی نیشتمان
نەبێتەخەمی گەورەو بچووکمان
ڕەگی ئاریشەو دووبەرەکیمان
بۆتاهەتایە
لەخاکی عەقڵی یەکترنەویستی و منایەتیمان
دەرنەکەین تەواو؟!
زۆر دڵنیابن هەرچیەک بکەین
هەر ڕەنج بابردووین
هیچ دەست نەکەوتووین
وەک ئەو تینووەین لەسەردەریادا
بەدوای سەرابدا لەڕاکەڕاک بێ
بەدوای قومێک ئاو؟!
فاتح بێ لان[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 563 times
Write your comment about this item!