ئۆمەرمەندان نەیکا بەگیسکێ، خاڵخاڵان دەیکا بەمریشکێ
ئۆمەرمەندان، چاکێکە لە گوندی(ئۆمەر مەندان)ی شارەدێی شوانی کەرکووک، ناوی گوندەکەش لەناوی ئه و مەزار و چاکەوە هاتووە، خاڵخاڵانیش تاکە چیایە لە سنوری پارێزگای کەرکووک و زیاتر لە هەزار مەتر بەرزە لە ئاستی ڕووی دەریاوە، بیروبۆچوون و گۆتە و گێڕانەوە هەیە دەوترێت: خاڵخاڵان و هەیبەسوڵتان خوشک و برا بوون، لەسەر شاخی هەیبەت سوڵتان، گومبەتۆکە هەیە و مەزارە و لەسەر لوتکەی خاڵخاڵانیش غەرەکە بەرد و گۆڕغەریبەیەکی لێیە و دەوترێت: چاکی خاڵخاڵانە، ئینجا هەردوو چاکی(ئۆمەرمەندان و خاڵخاڵان) لە یەکترییەوە نزیکن بۆیە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک داوای کارێک بکات و کارەکە بە بەرامبەر بکرێت، خاوەن کارەکەش خۆی گران بکات بیەوێت منەتباری بخاتە سەر داواکار، بەمە داواکار نیگەران دەبێت و مامەڵەی خۆی دەکات و بێ منەتی دەخاتەڕوو کاتێک پێی دەڵێت: ئۆمەرمەندان نەیکا بە گیسکێ، خاڵخاڵان دەیکا بە مریشکێ.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 497 times