دەقی پرسەنامەکەی #بەرهەم ساڵح#:
برای بەڕێز و خۆشەویستم کاک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
بەرێزان بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو زوبێدە سەعید ئۆمەر
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی سەرکردە و پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین و خەباتکاری خۆڕاگر هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-مان بیست.
برا گیان بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان لە سەردەمی خەباتی شاخ و لە شاردا خزمەتێکی زۆری خەڵکی کوردستانی کردووە، و بەوە دیار و ناسراوەن کە هەمیشە لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان بۆ کوردایەتی قوربانی زۆریان داوە، لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانم بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم و داوام لە خودای گەورە ئەوەیە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بدات.
د. بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عیراق[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,780 times
Write your comment about this item!