پارشیو و بەر بانگ
رۆژێک کوێخا حەوێز ئەچێتە دێی(گۆپتەپە) کە دوو سعات دوورە لە شاخە پیسکە، حەمە گەردی هەبوو، دێتە دیوەخان بۆ بەخێرهێنانی میوانەکان له و کاتە ڕەمەزان بوو، کوێخا حەوێز ئەڵێ: حەمە چیت هەیە له و ڕەمەزانە پارشێوو بەربانگ بیخۆین؟ حەمە ئەڵێ: کوێخا هەمانەیەکم ئاردی گەنم لێکردووە، پیرۆزی ژنم ئەیکا بە هەویر بۆ نان کە چەنگی لە هەویرەکە گیر ئەکا ئەنگوتکی لێ ببڕێتەوە بۆی ناپسێ ئەویش ڕای ئەکێشێ منیش لە دووا سمتی لە باووش ئەکەم هەڵی ئەکێشم به و پێ یە ئەنگوتکی لێ ئەبڕێتەوە، کوێخا حەوێزیش ئەڵێ: حەمە ئەگەر وابێ تێر نان و تێر گانی.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(33)[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 219 times