سەروچاوی خۆم ڕەش بکەم
جارێک کوێخا حەوێز چووە خزمەت سەید ئەحمەدی خانەقا لە کەرکووک بەخێرهاتنێکی گەرمی دەکا و دەڵێ: بۆچی دیار نی؟ کەمت ئەبینم؟ کوێخا حەوێز دەڵێ: قوربان بۆیە دیار نیم ناوێرم بێمە خزمەتت چونکە زۆر قەرزدارم ناوێرم بچمە بازاڕ ئێستاش بە تەمام سبەینێ سەروچاوی خۆم ڕەش بکەم تاکو خاوەن قەرزەکان نەم ناسن، جا بە هەوەسی خۆم لە بازاڕ ئەگەڕێم، سەید ئەحمەد فەرموی: نا نا قەرزدار نی ئەگەر قەرزدار بویتایە، قەرزداری منیش ئەبووی منیش پارەم هەیە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(42)[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 250 times