شایەتی حەق
مامۆستا عەبدولخالق لەزمانی(عەبد جاسم تەقتەقی)یەوە دەڵێت:جارێک خانووی(حەمڕەزی کوڕی کوێخا حەوێز) ئەسوتێ ئەویش گەلێک کەس بەگرت ئەدا (ساڵح زەکی بەگ) قائمقامی کۆیە، کوێخا حەوێز ئەکا بە حەکەم کە بەندکراوەکان بانگ ئەکا هەموو ڕوو لە قائیمقام ئەکەن، ئەڵێن: بەگ ئێمە هەموومان بەراوبڕیاری کوێخا حەوێز ڕەزاین، هەرچی ئەو بڵێ مل کەچین کوێخا حەوێز ئەڵێ: بەخوا حەمڕەز سەگ و شەیتانە دوور نییە خۆی سوتاندبێتی و خەڵکی پێ تاوانبار بکا بەو قسەیە هەموو ڕزگاریان ئەبێ و بەرئەبن.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(61)[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 237 times