چەند وەرزشێک گەر پێنج هەفتە بە بەردەوامی ئەنجامی بدەیت، جەستەت ڕێک دەکاتەوە
ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی بەسوودە گەر 5 هەفتە بە بەردەوامی ئەنجامی بدەیت، جەستەت ڕێک دەکاتەوە:
1- بەپێوە بوەستە، بە بازدانەوە قاچەکانت بکەرەوە و دەستت بەرە سەرەوە، دواتر بەبازدانەوە بچۆرەوە دۆخی یەکەمجار. ڕۆژانە 20 جار
2- لەسەر پشت ڕابکشێ و قاچت بەڕێکی بەرز بکەرەوە و دایبنێرەوە. 20 جار
3- وەرزشی شناو ئەنجام بدە، 15 جار
4- دواتر بەپێوە وەرزشی سکوات ئەنجام بدە، 15 جار
5- پاشان بچۆرە سەر دەست و قاچەکانت و قاچت بهێنە بۆ ناوەوە و بیبەرەوە و قاچەکەی دیکەت بهێنە. 20 جار
6- ئەمجارە لەسەر پشت ڕابکشێ و ئەژنۆکاتن کۆبکەرەوە، دواتر بە پەستانی ورگت سنگت بەرز بکەرەوە و دایبنێرەرەوە. 15 جار
7- دەتوانیت هەمان وەرزش بە بەکارهێنانی تۆپی لاستیکیش ئەنجام بدەیت.
تێبینی: پێویستە ڕۆژانە ئەم وەرزشە بکەیت و لە هەفتەیەکدا تەنها، یەک ڕۆژ دەتوانیت پشوو وەربگریت و وەرزشەکان ئەنجام نەدەیت.
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,544 times
Write your comment about this item!