دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان و هێما باڵاکان بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نیە و بەزاندنی هێڵی سوورە و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سووکایەتیە دەکەین کە شەوی ڕابردوو لە لایەن کەسێکەوە بە مەرجەعیەت کراوە. ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە ناشیاوانە هیچ پەیوەندییان بە گەلی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نییە. کوردستان خاوەنی فەرهەنگی بەرزی پێکەوەژیانە و، سووکایەتیکردن بە ڕەمز و موقەدەساتی خەڵک لە ناو فەرهەنگی گەلی کوردستان هیچ کات جێگەی نەکردووەتەوە و جێگەی نابێتەوە. گەلی کوردستان ڕێز و پێزانینێکی زۆری بۆ مەرجەعیەت هەیە و پەیوەندیی مێژوویی و دۆستایەتی و هاوسۆزیی نێوان بارزانیی نەمر و ئایەتوڵڵا حەکیم و شەهید سەدر گەواهیە بۆ ئەو پەیوەندیی و دۆستایەتیە دێرینە. ئەو کەسەش کە سووکایەتی کردووە لە لایەن یاساوە گیراوە و سزای تاوان و زێدەڕۆیی خۆی دەداتەوە.
هەروەها زۆر بە توندی ئیدانەی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکەین کە ئەوە بۆ دووەمین جارە لە لایەن کۆمەڵێک تێکدەر و شکستخواردوو ئەنجام دەدرێت و ئەمە بەڵگەیە لەسەر بوونی پاشاگەردانی و نەبوونی سەقامگیری و ئاسایش و لە ڕاستیدا ئەو گرووپانەش جگە لە خەراپەکاری و تێکدان و ئاژاوە هیچی تریان لەدەست نەهاتووە.
مسعود بارزانی
28ی ئاداری 2021[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 899 times
Write your comment about this item!