ماڵی دەماخۆ مەڕان
دەچنە ماڵی ماخۆکەران
لە بۆ ڕۆنی سەران
[1]
ئەم پەندە بەرانبەر ئەو کەسانە بەکاردێ، کە ماڵی خۆیان بێهۆ لەدەست دەدەن، و لەکاتی پێویستدا، لە ماڵان قەرز دەکەن.
نموونەی پەندەکە لەسەر ماڵێکی مەڕدارە، واتە: ماڵی خاوەن مەڕ، لە وەرزی بەهاردا، ڕۆنی کوردیی درووستدەکەن، لە بڕی ئەوەی هەڵیگرن و لەکاتی پێویستدا بەکاریبێنن، دەیبەخشنەوە. کاتێک کە پێویستان بە ڕۆن دەبێ، دەچن لەماڵە دراوسێکانیان قەرزدەکەن.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 799 times