کەر و کورتانیان دەردێنێ
لەکوردەواریدا هەندێ ئیدیۆم بۆ ناوهەڵدان و ناسینەوە و سەرناسی و لەدوورەوە ناسینی کەسان بەکاردەهێنرێن، بۆ نمونە ئەگەر کەسێک لەدوورەوە بەره و ئاوایی و ناودێ بێت، ئەوا ئه و کەسانەی لەبەربەڕۆچکی مزگەوتی گوندەکەدا دانیشتوون، هەر بابا یەی ناونیشانی کەسێک هەڵدەدات، ئەگەر کەسێک لەوان ناوهەڵدانەکەی تەواو بوو، ئەوا ئامادەبووەکان دەڵێن: قونیت دڕی واتە: ناونیشان هەڵدانەکەت پێکای، ئینجا ئەگەر ئه و کەسە زیاتر لەسەری بدوێ و زانیاری زیاتر لەسەر کەسەکە بدات ئامادەبووان دەڵێن: قوڕی بنیت دەرهێنا، له و ئیدیۆمەی سەرەوە(کەر و کورتانیان دەردەهێنێت) هاوشێوەی(قون دڕین و قوڕی بن دەرهێنانەکە)یە، چونکە هەڵوەشاندنەوەی(کورتان-کۆپان-پاڵان) کە پڕیەتی لە(پوش) ئاسان نییە، ئه و پوشەی کە کورتاندروو بە کۆپان ئاخن ، شیشێکە بۆ پەستانەوە و ئاخنینی پوشەکە بۆ ناو کورتانەکە توند ئاخنیویەتی بە درێشە و شوژن و داو و بەن، هەڵبەت تەتەڵەکردنی ئه و کورتانە کارێکی ووردە و مرۆڤێکی شارەزایی دەوێت بۆ ئەنجامدانی و ناسینی کەر و وڵاخەکە و کورتانەکەی، بۆیە ئەگەر کەسێک وورد و درشت زانیاری لە سەر کەسێک و خانەوادەکەی هەبێت بەگاڵتەوە دەوترێت: بەخوا کەر و کورتانیان دەردەهێنیت ئەوەندە شارەزاییت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 962 times