لغلغە لەسەری زمانی کەوێ
لغاو، ئاسنێکە دەکرێتە دەم و لغاوی وڵاغەوە، بەمەبەستی جلەوکردنی وڵاغ، بەڵام لغلغە، دەنگی هەناسە توندی و بڕانی هەوایە لە قوڕقوڕاگەی مرۆڤ و ئاژەڵ، ئه و مرۆڤانەی زۆر بڵێن، ئەندامی سەرەکی ئه و زۆر وتن و ئاخاوتنە، زمانەکەیەتی، ئەگەر زمان زامداربێت یان کول بێت ئەوا مرۆڤ ناتوانێت قسەی بکات و دەمی کەف و تەڕ و ئاوه زر زرەی لێ دێت، ئەوە مانا ڕاستەقینەکەیەتی، وەکو ئیدیۆمیش بەکەسێکی زۆر بڵێی جاڕس و زۆروەڕ و مێشک کونکەرە و چەقاوەسو و هەڵەوەڕ، بە بێزاری و نیگەرانی و دوعاوە دەوترێت: لغلغە لەسەری زمانی کەوێت واتە: هەناسەی لێ ببرێت و هیچتر نەتوانێت قسەی بکات.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 668 times