کلکی لە سەگ کەمترە
سەگ ئه و ئاژەڵەیە کە لەدێر زەمانەوە بەر لەزایین لەگەڵ مرۆڤدا ماڵی بووە و هاوەڵ و هاوڕێ و پاسەوانی مرۆڤی کردووە، بۆیە دەبینین لەزۆربەی کۆمەڵگاکانی سەر زەوی ئیدیۆم لەسەر ئه و ئاژەڵە یەکجار زۆرە، لەناو کوردان هەر بەلایەنی نەرێنیەوە باسی سەگ کراوە وەک(سەی نان بدە، سپڵەی نان مەدە و سەش بەژنان ناوەڕێت، سەگی لە سەگە، دەڵێی سەگی هاوشارە، سەگی هەڵەوەڕە، سەگی هار تەمەنی چل ڕۆژە، سەگی پێ سوتاوە، بەخوا سەیە...تاد)، جگە لەمە ناوی سەگ لە زۆربەی جنێوەکانی مرۆڤ ناوی بەخراپە دەهێنرێت و وتراوە: سەگی سەگباب، سەگباب، سەی لەسە)، لێرەدا له و ئیدیۆمەش بەکەسێکی زۆر شەیتان و زیرەک و خۆگونجێن و بەزارودوو یان ئەوانەی خۆیان دەدزنەوە و خۆیان دەرباز دەکەن لەکاروبار و کلاوات و فرت وفێڵی جۆراوجۆریش بۆ ئه و ڕەفتارەیان دەدۆزنەوە بە گاڵتەوە پێیان دەوترێت: کلکی لە سەگ کەمترە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,009 times
Write your comment about this item!