کەر لە قوڕدا ئەگێت
لە نوکتە و چیرۆکە کۆنەکانی مەلای مەشهور دا هاتووە، دەگێڕنەوە ڕۆژێک کابرایەک دێتە لای مەلای مەشهور و دەڵێت: مەلا ماڵی فڵان کەس کەرەکەیان زاوە جاشکێکی بێ کلکی بووە، ئەویش زۆر خەفەتی بۆ دەخوات دەڵێت: باشە ئەگەر سبەینێ گەورە بوو، لە قوڕێ چەقی چۆن؟ خاوەنەکەی بڵندی بکات و لە قوڕەکەی دەربهێنێت، قوڕ و چەقین لە قوڕ، لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا ئیدیۆم و پەندی لەسەر هاتووە لەناو کایەی سیاسی و نێودەوڵەتیش شکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا-یان لە (ڤێتنام) بە چەقین لە قوڕاوی (دیان بیان ڤۆ) باسکردووە لە ساڵی 1952ی زایینیدا، قوڕ چ سرووشتی بێت لەناو لێڕەوار و جەنگەڵ و هۆڕ و زەڵکاواندا هەبێت یان مرۆڤ خۆی گرتبێتییەوە، ئەوەی بکەویتە نێویەوە دەچەقێت، ئینجا چ مرۆڤ بێت یان وڵاغە بەرزە و بارەبەری وەکوو ئەسپ و ئێستر و گوێدرێژ، ئەوەی بچەقێت پێویستی بەدەستبار و دەستگرۆیی و دەستگرتنە تاوەکوو لە قوڕ و چڵپاوەکە دەربهێنرێت، چونکە تەواو پەلەکانی تا سەرووی ئەژنۆی لە قوڕەکەدا دەچەقێت و ناتوانێت یەک بە پێیەکانی خۆی هەنگاو بنێ و دەستەپاچە دەوەستێت، ئەو حاڵەتە بێ دەسەڵاتییە و چەقینە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی فرسەت حیز و لە دەرفەت گەڕەوان دەوترێت: کەر لە قوڕدا ئەگێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 950 times
Write your comment about this item!