دەڵێی فیشەکە شێتەیە
فیشەک هەندێکجار کۆنترۆڵ ناکرێت و ئامانج ناپێکێت، یان لە پت دەردەچێت و دەچێت بە ئاسماندا، ئەم ئیدیۆمە بە یەکێک دەگوترێت: کە زۆر زوو توڕە دەبێت و هەر لەخۆیەوە هەڵدەچێت و بارودۆخی نالەبار دەبێت، هاوشێوەی ئەم ئیدیۆمەش هەیە، وەک ئەوەی دەگوترێت: (دەڵێی نیسکە هەڵدەچێت)، هەڵچوون لێرەدا وەک میتافۆرێک خوازراوە بەرانبەر بە زوو توڕەبوون، هەروەها دەشگوترێت: (دەڵێی سرکە و سماقی خواردووە)، لەبەر ئەوەی خواردنی شتی ترش و تفت، پێدەچێت مرۆڤ توڕە بکات و زوو هەڵبچێت، هەروەها (دەڵێی بزنە)، بە کەسیکی نەفامی نەزان دەگوترێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 840 times