جوابی دوور درۆیە
گواستنەوەی پەیامی زارەکی، قسە، ئاخاوتن، وەڵام و وەڵامکاری لەنێوان ناوچەکاندا، دەماودەم لە مرۆڤێکەوە و بۆ مرۆڤێکیتر ڕۆیشتووە، ئه و دەماودەمەش لە ئاخێوەری یەکەمەوە تا دوا کەس کە وەریدەگرێت بە تەواوەتی دەشێوێنرێت و هیچ پەیوەندی بە پەیام و وەڵامە ڕاستەقینەکەوە نامێنێت وەکو ئه و بەردەی کەشکاری لەلاپاڵی شاخەکانەوە ڕایدەماڵێت تا دەگاتە پێدەشت و دەڵتا یان دەبێتە گەردیلەی خاک یان دەبێتە خڕکەبەردی چەو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ هەموو ئەو وەڵامانەی کە لەدوورەوە دێن و دەماودەم دەگوازرێتەوە تا دەگاتە شوێنی مەبەست دەشێوێنرێن دەوترێت: جوابی دوور درۆیە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,377 times