خۆ کەعبە(کابە) کەچ نەبووە
کابە، ماڵی خودایە لەشاری مەککەی پیرۆزە، ڕووگەی موسڵمانانە و بۆ فەڕیزەی حەج ساڵانە بە ملیۆنان موسڵمان لە تەواوی وڵاتانی دونیا ڕووی تێ دەکەن و یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام، کەچ: واتە لار بوون و خواربوون.
خوای گەورە لە سورەتی(فیل) باس لە پاراستنی ئه و ماڵەی خۆی دەکات کە سوپای ئەبرەهەی حەبەشی هەوڵی گرتن و خاپوورکردنی داوە، له و سورەتە پیرۆزەدا دەردەکەوێت کە کەعبە-کابە چەندە جێگەی بایەخ و گرنگی پێدانە لەلایەن موسڵمانانەوە، ئه و مەزنی و گرنگیەی کابە بووە بە ئیدیۆم و بۆ به گەورە سەیر نەکردنی هەڵەیەک و بچووکردنەوەی کارێک یان بابەتێک و بەئاسایی وەرگرتنی دەوترێت: بابە مەیکەنە هەڵلا شتەکە ئەوەندە گەورە نییە خۆ کابە کەچ نەبووە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 73 times
Write your comment about this item!