لە سووژن بێ کەستره
سووژن: تەبەنە، گندوش، ئاسنێکی نووک تیژی باریکە 10-15سانتیمەتر درێژە وەکو دەرزییەکی ئەستوورە و سەرێکی تیژە و سەرەکەی تری پان و کوندارە بۆ ئەوەی بەن و داوی تێ بخرێت، کورتان و گونییە و خرار و جەواڵی پێ دەدوورێت، لەبەر ئەوەی نووکەکەی زۆر تیژە و دەچێتە ناو گۆشت و دەستی مرۆڤەوە و زامداری دەکات و مەترسیدارە بۆیە کەس ناوێرێت دەستی لێ بدات و هیچ کات ناتوانیت لە قەدی خۆتدا هەڵیبگریت تەنها بە بەنێکەوە لە دیوارێکدا هەڵدەواسرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێک کە خاسیەتی گندوش و سووژنی هەبێت و مەترسیدار بێت، بۆ هاوڕێیەتی و هاودەمی نابێت و کەسێکی تەنیا دەمێنێتەوە لەبەر کردەوە خراپەکانی بێ هاوەڵ دەمێنێتەوە و بە تەوسەوە کورد پێی دەڵێت: لە سووژن بێ کەسترە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 745 times