ماڵ سوتاو به ماڵ دەبێت، سکەڕۆ به ماڵ نابێت
پێکهێنانی خێزان و دروستکردنی خانووبەرە و دابینکردنی شت و مەک و کەل وپەلی ناوماڵ ماوەیەکی زۆری پێویستە تا دادەنرێن، ئینجا ئەگەر کەسێک ماڵی بسووتێت هیچ کەل و پەلێکی بۆ دەرناچێت و نامێتەوە، دێتە سەر ساجی عەلی و هەژار دەکەوێت و پێی دەوترێت: ماڵ سووتاو، بەڵام ئەوەی(سکەڕۆ) بێت، واتە: کەسێک هەر بایەخ بە دەم و خواردن و وورگی بدات و نەوسن و چڵێس و چاوچنۆک و تێرنەخۆرە و چڵ وچەورە و سکەڕۆ بێت تەنها بایەخ بە پڕکردنی ورگ و سکی بدات، پارە و سەروەت و سامانی هەموو دونیای پێ بدەیت ئەوا هەر تێر نابێت، بەمەشەوە ناتوانێت ماڵ دابنێت، بەڵام ماڵ سووتاوەکە دەتوانێت سەر لەنوێ ماڵ دابنێتەوە چونکە بڕوای بە ئیرادە و خۆگری و دانپێدانان هەیە، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بە خەڵکی چڵێس و نەوسن کە هەر خەریکی وورگی بێت و هیچ پاشەکەوت نەکات بەتەوس و گاڵتە و قینەوە دەوترێت: ماڵ سووتاو بە ماڵ دەبێت، سکەڕۆ بە ماڵ نابێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,552 times