ناو: حاجی کەریم
نازناو: حاجی کەریم بێکراس
ناوی باوک: مەلا قادر
ساڵی لەدایکبوون: #1902#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #12-12-1977#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی
$ژیاننامە$
کەسایەتییەکی ناسراو و خێرخوازی شاری سلێمانی بووە، ساڵی 1902 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە ڕێکەوتی 12-12-1977 کۆچی دوایی کردووە.لە ساڵی 1967 مزگەوتێکی لە گەڕەکی #ئازادی# شاری سلێمانی درووستکردووە، بە ناوی خۆیەوە ناونراوە.
سەبارەت بە نازناوەکەی دوو ڕای جیاواز هەیە:
1- هەندێک دەڵێن: (ڕۆژێک کاڵفامێکی شاری سلێمانی بینوە کراسی لەبەر نەبووە، ئەمیش کراسەکەی بەری خۆی پێ بەخشیوە.)
2- هەندێکی دیکە دەڵێن: (لە زستاناندا بلوزی لەبەر نەکردووە، بەڵکوو زیاد لە کراسێکی لەبەر کردووە.)
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,084 times
Write your comment about this item!