گا لە کڵاوڕۆژنەوە سەر دەخا
کڵاوڕۆژنە: کونێکە لە ناوەڕاستی سەرباندا بۆ ڕوناکی و دوکەڵ لێوەدەر چوون دەهێڵدرێتەوە، بە دەکەڵکێشی، ڕۆچنە، ڕۆژنەش ناودەبردرێت و به و کونە دەگوترێت کە بە قەد دەمی کڵاوێکە لەجیاتی پەنجەرە دەکرایە بنمیچی خانوی قوڕەوە بۆ ئەوەی ڕوناکی و گەرمی ڕۆژی لێ بچێتە ژوورەوە، هەروەها گاش گۆلکی نێرە، کە تەمەنی دەگاتە سێ ساڵ، بەکێشە و کاری کێڵگە دەکات و بۆ جوتکردنیش سودی لێ وەردەگیرێت، ئیدیۆمی (گا لە کڵاو ڕۆژ نەوە سەردەخا)، واتە: دزێکی شارەزا و چالاکە، یان لە کارێکدا هێندە شارەزایە، کە گا به و زلییەی خۆیەوە، له و کونە بچووکەوە دەکاتە دەرەوە.
هەروەها بەشێوازێکی تریش ئەم ئیدیۆمە دەگوترێت: (دز و خاوەن ماڵ یەک بن گا لە کولانکەوە دەبەنە دەرەوە).
بەهەمان شێوە بۆ کەسێکی زۆر شارەزا و لێزان لە کارێکدا دەگوترێت: فڵانە کەس کل لە چاوان دەدزێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 740 times
Write your comment about this item!