ناونیشان: کاری ڕابردووی نزیک
ئامادەکردن: ئیدریس هاشمی
ڕابردووی نزیک (ماضی ساده)
کاری ڕابردووی نزیک، ئەو کارەیە کە دەلالەت لەسەر ڕوودانی کارێک، لە ڕابردووی نزیک دەکات.
چاوگ - ن = (قەد یان ڕابردووی نزیک)
بردن - ن = (برد)
چوون - ن = (چوو)
بۆ گەردانکردنی کاری ڕابردووی نزیک، ئەگەر کارەکە (تێنەپەڕ) بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
(قەد + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی 2)
کارەکەش چ سادە بێت، چ داڕێژراو و چ لێکدراو، جێناوەکان دەکەونە دوای قەدەوە.
$چاوگی سادە: (کەوتن)$
من کەوتم.
تۆ کەوتیت.
ئەو کەوت.
ئێمە کەوتین.
ئێوە کەوتن.
ئەوان کەوتن.
$(نەرێکردن)$
من نەکەوتم.
تۆ نەکەوتیت.
ئەو نەکەوت.
ئێمە نەکەوتین.
ئێوە نەکەوتن.
ئەوان نەکەوتن.
$چاوگی داڕێژراو: (داکەوتن)$
من داکەوتم.
تۆ داکەوتیت.
ئەو داکەوت.
ئێمە داکەوتین.
ئێوە داکەوتن.
ئەوان داکەوتن.
$(نەرێکردن)$
من دانەکەوتم.
تۆ دانەکەوتیت.
ئەو دانەکەوت.
ئێمە دانەکەوتین.
ئێوە دانەکەوتن.
ئەوان دانەکەوتن.
$چاوگی لێکدراو: (سەرکەوتن)$
من سەر کەوتم.
تۆ سەر کەوتیت.
ئەو سەر کەوت.
ئێمە سەر کەوتین.
ئێوە سەر کەوتن.
ئەوان سەر کەوتن.
$(نەرێکردن)$
من سەر نەکەوتم.
تۆ سەر نەکەوتیت.
ئەو سەر نەکەوت.
ئێمە سەر نەکەوتین.
ئێوە سەر نەکەوتن.
ئەوان سەر نەکەوتن.
$ئەگەر کارەکە (تێپەڕ)ی سادە بێت، ڕێساکەی دەبێتە:
(قەد + جێناوی لکاوی کۆمەڵەی 1)$
$چاوگی سادە: (گرتن)$
من گرتم.
تۆ گرتت.
ئەو گرتی.
ئێمە گرتمان.
ئێوە گرتتان.
ئەوان گرتیان.
$(نەرێکردن)$
من نەمگرت.
تۆ نەتگرت.
ئەو نەیگرت.
ئێمە نەمانگرت.
ئێوە نەتانگرت.
ئەوان نەیانگرت.
$چاوگی داڕێژراو: (داگرتن)$
من دام گرت.
تۆ دات گرت.
ئەو دای گرت.
ئێمە دامان گرت.
ئێوە داتان گرت.
ئەوان دایان گرت.
$(نەرێکردن)$
من دام نەگرت.
تۆ دات نەگرت.
ئەو دای نەگرت.
ئێمە دامان نەگرت.
ئێوە داتان نەگرت.
ئەوان دایان نەگرت.
$چاوگی لێکدراو: (وێنەگرتن)$
من وێنەم گرت.
تۆ وێنەت گرت.
ئەو وێنەی گرت.
ئێمە وێنەمان گرت.
ئێوە وێنەتان گرت.
ئەوان وێنەیان گرت.
$(نەرێکردن)$
من وێنەم نەگرت.
تۆ وێنەت نەگرت.
ئەو وێنەی نەگرت.
ئێمە وێنەمان نەگرت.
ئێوە وێنەتان نەگرت.
ئەوان وێنەیان نەگرت.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 268 times
Write your comment about this item!