ناونیشانی پەڕتووک: دەزانم باڵندەی ناو قەفەزەکە بۆچی گۆرانی دەچڕێت
ناوی نووسەر: مایا ئەنجیلۆ
ناوی وەرگێڕ: #یاسین محەمەد#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
بیرەوەرییەکانی مایا ئەنجیلۆ لە ساڵی 1967 بڵاو کراوەتەوە و پێک هاتووە لە حەوت بەرگ. ئەم بەرگەیان باس لە گەشەی عەقڵی و دەروونیی نووسەر دەکات لە قۆناغی منداڵییەوە (لە سێ ساڵییەوە) تا ساتی باڵغبوونی (حەڤدە ساڵی) . لە میانەی ڕووداوەکانی نێو ئەم پەڕتووکەدا مایا لە قوربانییەکی ڕەگەزپەرستییەوە کە گرێی خۆبەکەمزانینی تێدا چەسپاندووە، دەبێتە ژنێکی شکۆمەند کە توانای بەگژداچوونەوەی جیاکاری و ڕقەبەرایەتیی هەبێت. لە سەرەتاوە بە جیابوونەوەی دایک و باوکی و دەربەدەربوونی خۆی و برا چوار ساڵەکەی دەست پێ دەکات و دواجاریش بە خستنەوەی منداڵێک لە ئامێزی دایکیدا کۆتایی دێت. [1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 135 times
Write your comment about this item!