ناونیشانی پەڕتووک: شیکاریی دەقی شیعری
ناوی نووسەر: ی. م. لۆتمان
ناوی وەرگێڕ: #ئەنوەر قادر محەمەد#
وەرگێڕان لە زمانی: ڕووسی
کتێبی شیکاریی دەقی شیعری - بونیادی شیعر (1972)، شاکارێکی تیۆریی شیکاریی شیعریی زانا و پڕۆفیسۆری ڕووسیی بەناوبێنگ، ی. م. لۆتمانە (1922 - 1992)، کە یەکێکە لە تیۆریستە پێشڕەوەکانی زانستی زمان و ئەدەب و زیاتر لە زانکۆی تارتوو لە ئیستلاند کاری کردووە. بەرهەمەکانی ی. م. لۆتمان وەنەبێ هەر لە جوغزی زمان و ئەدەبدا بن، بەڵکو هەر لەسەر بنەمای زانستی نیشانە (سیمیۆتیکا)، ئاوڕی لە پرسی کولتوور و کاریگەریی لە کۆمەڵدا داوەتەوە و ژمارەی سەرجەم بەرهەمەکانی زیاتر لە 182 دانەن. هەر ئەم ڕوانگە کۆمەڵایەتییەشی بوو، خستیە سەر ئەو بێوەڕ و ڕێچکەیەی کە لەگەڵ سەرسامبوونیشیدا بە زانایەکی وەک ڕۆمان یاکۆبسۆنی هاوشاری و بەتەمەنتر لە خۆیشی، دەروازەیەکی فراوانتر لەسەر بونیادگەریی واڵا بکات و هەر بە ئۆتۆنۆمیەتیی دەقەوە نەوەستێت.[1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 745 times
Write your comment about this item!