دز بازاڕی شێواوی دەوێت
پەند و ئیدیۆم لە هەندێ بواردا تێکەڵکێشیان تێدایە وەکو ئه و ئیدیۆمە کە ڕاستەوخۆ ماناکەی داوە بە دەستەوە: دز بازاڕی شێواوی دەوێت، هاوشێوەی ئه و پەندە ئیدیۆمێکیتر هەیە دەڵێت: دونیا لە خرا بوون بوو، دوو سواریش لە جەردەیی دەگەڕان، دزیکردن لە کاتی کەس بەکەس نەبوون و شپڕەزەیی و ناوەخت و شەوی تاریک و ئەنگوستەچاو و باوبۆران و دەرفەت قۆستنەوە و ئاگرکەوتنەوە و لاڤاو و ئاوارەبوون و ماڵ بەجێهێشتن و تێکچونی باری ئاسایش و ئارامی شار و ئاوایی دەکرێت، هەندێجار لە هەڵێکدا هەندێک کاری نابەجێ و ناڕێک و نەخوازراو و گەندەڵی و بێ ناموسی و گێرەشێوێنی دەکرێن بۆ بکەرانی ئه و کارە بەتەوسەوە دەوترێت: دز بازاڕی شێواوی دەوێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,370 times