سینگی سەدەفە
سەدەف: شتێکی سفت وسۆڵ و ڕەق و سەختی سپی و بریقەدارە، بەرهەمێکی دەریا و زەریاکانە، لە پۆرگی مروارییەکان و گوێچکە ماسیدا، دروست دەبن و سەدەفی مراوری و بەردە سەدەف هەیە، لە ئارایشی ژنان بەکاردەهێنرێت و دوگمە و قۆپچە ومورو و شتیتری لێ دروست دەکرێت، لە کۆندا پیاوان بۆ ستایشی جوانی ئافرەت چەندین ئیدیۆمیان بەکارهێناوە وەکو(گەردەن کێل، بەلەکچاو، پەنجە بەخەنە، دنکە ترێ، چەندە سپییە دەڵێی بەفری کەلیخانە، سینگی پەنیری کوردیە، دەڵێی دونگی بەرخە، بەژن لاولاو، ئەبرۆ کەوان)، لێرەش بۆ جوانی و قۆزی و سفت و سۆڵی و بریقەداری سینگ و بەرۆکی ژنان بە خۆشی و نەرمە پێکەنینەوە دەوترێت: سینگی سەدەفە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 396 times