قەڵای قەڵادزێ
کەوتۆتە شاری قەڵادزێ، مێژوویەکی دێرینی هەیە, لە ساڵی (1957) وە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری بەغدا بە یەکێک لە شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان ناسێندراوە، لە ئێستادا وەک ڕەمزێکی شارەکە سەیر دەکرێت.
بە گوێرەی ئەو توێژینەوانەی لەسەر قەڵاکە کراون مێژوەکەی بۆ نزیکەی 6 هەزار و 500 سەد ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوەو لە کۆندا، وەک قەڵای سەربازی و شوێنی نیشتەجێبون بەکارهێنراوە، شارەزایانی شوێنەواریش دەڵێن: قەڵایەکە دووەم کۆنترین قەڵایە لە سنورەکەدا و پایتەختی زۆرێک لە شارستانیەتەکانی ئەو کات بووە.
ساڵی (1957) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری بەغدادەوە بە یەکێکە لە ناوچە شوێنەواریەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە سود لەم قەڵایە وەر بگیرێت و بکرێتە شوێنێکی گەشتیاری.
بەگوێرەی بەڵگە مێژووییەکان حۆریەکان و میتانییەکان و ئاشورییەکان و ماددەکان و خامەنشینەکان و ئەشکانییەکان و ساسانییەکان بە سەردەمی ئیسلامیشەوە لە قەڵادزێ ژیاون و وەکو قەڵایەکی سەربازی و شوێنی نیشتەجێبوون سودیان لەو قەڵاتە وەرگرتووە، کە مێژووەکەیان بۆ 4500 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە واتە چاخی بەردینی ناوەڕاست، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت بە درێژایی هەزاران ساڵ شاری قەڵادزێ ناوچەی شارستانییە جیا جیاکان بووە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 855 times
Write your comment about this item!