دەڵێی هەنگوینی بەدارێوە دیتیتەوه
هەنگوین، هەنگون، هەنگین، بەرهەمی مێش هەنگە، لە شیلەی جۆراوجۆری گوڵان دروستی دەکات، هەنگوینی کوردستان لە گوڵی جۆراوجۆری کێوی لە هەرد و کێوان مێش هەنگەکان کۆی دەکەنەوە، بە یەکێک لە بەرهەمە هەرە بەتام و خۆش و بە سوودەکانی دونیا دادەنرێت، هەرچی مرۆڤایەتی هەیە بەدوای هەنگوینەوە وێڵە، نرخ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، هەنگە کێوییەکان لە شوێنی جۆراوجۆر، شار و هێڵانە دادەنێن، هەیان لە کەلەبەری شاخ یان سەر چڵی داری بەرز یان کەلەبەر و قڵشی داری گەورە گەورە، ئینجا ئه و هەنگوینە سروشتیەی کە لە کەلەبەری دارێ دەدۆزرێتەوە زۆر بە بەکەڵک و بەنرخ و بەهای خۆراکی و مادی بەرزە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و مرۆڤ بۆ شتێکی گرانبەهای بەنرخ و خاوەن پێگە و ڕێگە و جوانی و ڕەوشت بەرزی و بە نرخ و بایەخدار بە خۆشیەوە دەڵێت: دەڵێی هەنگوینی بەدارێوە دیتیتەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,290 times
Write your comment about this item!