نانی مێردان، لەبن بەردان
لە هەولێرێ دەوترێت: فڵانە کەس هێندە کاسبە نانی خۆی لە بن بەردان دەردەینی، مەرد: پیاوی ئازا و چاپوک و جوامێر و بە شکۆ و گران و سەنگینە، کە بەدەست و بازوو و شان و باڵی خۆی ڕزق و ڕۆژووی خۆی بەدەست دەهێنێت، ئینجا ئەگەر لە سەر شاخ بێت یان لەبن بەرد و زەوی ڕەق و کەڤر و کەپکە شاخ و تات و ڕەوەزە شاخان بێت، ئه و جۆرە مرۆڤانە چ نێر بن چ مێ هەمان خاسیەت و ئەدگار و تایبەتمەندییان هەبێت بە مەرد ئەژمار دەکرێن، ئینجا بۆ قارەمانێتی و جوامێری و ڕۆژووی حەڵاڵ ئەوانە مەترسیان لێ ناکرێت و کورد کردویەتی بە ئیدیۆم و پێیان دەڵێت: نانی مێردان، لە بن بەردان.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,282 times