Library Library
Search

Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!


Search Options





Advanced Search      Keyboard


Search
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
Tools
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Languages
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
My account
Sign In
Membership!
Forgot your password!
Search Send Tools Languages My account
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Sign In
Membership!
Forgot your password!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 About
 Random item!
 Terms of Use
 Kurdipedia Archivists
 Your feedback
 User Favorites
 Chronology of events
 Activities - Kurdipedia
 Help
New Item
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Social Ecology
27-06-2024
Hazhar Kamala
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
26-06-2024
Hazhar Kamala
Biography
Awni Yousef
26-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Learning from Sykes-Picot
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The Collapse of Iraq and Syria: The End of the Colonial Construct in the Greater Levant
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The British Administration of Iraq and Its Influence on the 1920 Revolution
24-06-2024
Rapar Osman Uzery
Library
Iraq Multiple Indiator Cluster Survery 2018
23-06-2024
Rapar Osman Uzery
Statistics
Articles 519,753
Images 105,225
Books 19,553
Related files 97,936
Video 1,414
Library
The Future of Kirkuk: A Roa...
Library
Dialectics of struggle: cha...
Biography
Ismail Mohamad Hassaf
Biography
Awni Yousef
Library
Social Ecology
ماریا
Kurdipedia is the largest project to archive our information.
Group: Articles | Articles language: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking item
Excellent
Very good
Average
Poor
Bad
Add to my favorites
Write your comment about this item!
Items history
Metadata
RSS
Search in Google for images related to the selected item!
Search in Google for selected item!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ماریا

ماریا
ماریا
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

من ناوم ماتیلدایە و ماوەی حەوت ساڵە وەک پزشکی دەروون، واتە ڕەوانپزشک ئیش دەکەم. لەم ماوەدا سەدان کەسی جۆراوجۆرم بینیوە کە بۆ چارەسەری کێشە و موشکلە دەروونییەکانیان هاتوون بۆ لام. بەشێکی زۆریان توانیویانە بگەڕێنەوە دۆخی نۆرماڵی خۆیان. زۆریشیان هەر ئێشتاش لە ژێر چاوەدێری و دەرماندان. بەشێکیشیان خۆیان دەستیان هەڵگرتووە و ئیتر نەیانویستوە بەردەوام بن لە دەرمان و چارەسەری. من هەموو ڕؤژێک چەندین کەس دەبینم و پاشان لە پەروەندەکەیاندا بابەتە باس لێکراوەکان و دەرمانەدراوەکان دەنوسم. ئەمە هەم بۆ سابقەی نەخۆشەکە و هەمیش بۆ لەبیرمانەوەی خۆمان وەک دوکتور پێویستە و دەبێ بکرێت. هەموو جارێک بۆ پێش بینینی هەر نەخۆشێک پێداچونەوەیێک دەکەم بە نێو یاداشتەکانی پێشودا. جیا لەم ئەرکانە هەموو ڕۆژێک یەک دوو جار سەردانی مایلەکەم دەکەم بۆ خوێندنەوە مایلی نەخۆشەکانم. لەم بەشەدا زۆر کەس دەنووسن دەرمانەکانیان خەریکە تەواوبێت، داوای تازەکردنەوەی ڕەچەنەکانیان دەکەن، بڕێکیان ئاگادارم دەکەنەوە کە ناتوانن لە کاتی دیاریکراودا بێن و داوا دەکەم کاتەکەیان بۆ بگۆڕم.

دوێنێ مایلێکم لە لایەن ژنێک بە نێوی ماریا بەدەست گەیشتبوو کە نەمدەزانی بۆ وەڵامەکەی چی بکەم. ماریا کە سەرەتا هیچ لەبیرم نەمابوو کێیە مایلەکەی خۆی بەم شێوە نوسیبوو:
ماتیلدای بەڕێز سڵاو!
وێڕای سپاس بۆ هەموو هاوسۆزییەکانت، دەمەوێت ئاگادارت بکەمەوە کە من ناتوانم لە کات و ڕۆژی دیاریکراو واتە 25ی مانگی مارس سەعاتی 14 لەلای تۆ ئامادە بم. من ئێستا لە وڵاتی خۆمم و لەلای دایک و باب و خوشک و براکانم، بەڵام بڕیارم داوە بچم بۆ لای مێردەکەم و کوڕەکەم. دوێنێشەو ئەوان لەلای من بوون. تا بەیانی پێکەوە بووین. داوایان لێکردم هەر چی زووتر بچم بۆ لای ئەوان. بەراستی منیش زۆر بێتاقەتیانم و ناتوانم بێ ئەوان هەڵکەم. وتم با کاتە دیاریکراوەکەمان بدەی بە کەسێکی تر و بە فیڕۆ نەڕوات.
لەگەڵ ڕێزی دوبارەم
ماریا

هەر وەک وتم سەرەتا زۆر ئاسایی هاتە بەرچام و تەنانەت لەبیریشم نەبوو ماریا کێ بوو. بەڵام کە چوومە سەر تەقویمی کارەکەم و سەیرم کرد و مەلەفەکەیم خوێندەوە، زۆر تاسام و نەمدەزانی چی بکەم. بۆیە دانیشتم بێ ئەختیار هەموو چرکە و کارەکانی دووا دیدارمانم هێنایە بەرچاو و نووسیمەوە کە ئێوەش بیخۆێننەوە. ئاخر دیدار لە بیرمە کە سەری کاتەکە چووم بە شوێنیا بۆ ژووری چاوەڕوانییەکە. دەمزانی وەک جارەکانی تر هەمیشە زوو دێت. دەمزانی ئینسانێکی زۆر کاتناس و ڕێک و پێکە. گەیشتمە بەر ژووری چاوەڕوانییەکە بینیم لەگەڵ ژنێک خەریکی قسەکردنە. بانگم کرد:

ماریا!
بەڵێ.
سلاو بەخێر بیت.
سپاس.
فەرموو با بچینە ژوورەوە.
من ئەمەم وتوو بەرەو ژووری کارەکەم، کە تەنیا چەند مەتر لە ژووری چاوەڕوانییەکە دوور بوو، وەڕێکەوتم و ماریاش شوێنم کەوت. لەبەر درگاکە ڕاوەستام و هاوکات کە وتم فەرموو بە دەسیش ئاماژەم بۆ نێو ژوورەکە کرد و درگاکەیم ئاوەڵاکرد. ماریاش کە دوو جاری تر هاتبوو بۆ ئێرە ئاشنا بوو بە ژوور و شێوازی دانیشتنەکە، بۆیە چووە ژوورەوە و کۆتەکەی دەستی هەڵواسی بە قولاپی جلەکەدا. پاشان لەسەر کورسییەکەی پەنای دیوارەکەی تەنیشت درگاکەدا دانیشت. منیش بەرانبەر بە ئەو، پشت بە پەنجێرەکە دانیشتم. مێزە گردە بچکۆلەکەش بە بەستەیێک دەستماڵ کاغەذی و دوو پەرداخ ئاو لەسەری لە نێوانیانماندا بوو.

بە خێر بیت.
من بۆ دەسپێک وتم. ماریاش وتی:
زۆر سپاس.
چۆن ڕابورد ئەو ماوەی دووای دووادیدارمان؟ چیت کرد بۆ خانوو؟
ماریا تۆزێک بیردەکاتەوە و پاشان دەڵێت:

سەبارەت بە خانووەکە باش بوو. ئاپارتمانێکی بچوکی دوو ژووریم دەسکەوت کە قەرارە تا مانگێکی تر، واتە سەری مانگی داهاتوو کلیلەکانی وەر بگرم
زۆر باشە. هەواڵێکی خۆشە. ئیتر چیترتان کردووە. ئێستا لە کوێیت؟
ئێستا لە لای هاوڕێێکم دەژیم.
زۆر باشە کە تەنیا نیت. واتە ئیتر ناچیتەوە بۆ ماڵەکەی خۆتان؟
نا، بەڵام حەوتووی ڕابردوو بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەل و جلەکانی ئادریا چووم بۆ...
لێرەدا دەمووچاوی ماریا تێک چوو و لێوەکانی کەوتە لەرزین و چاوەکانی بەرەو سووری هەڵگەڕان و فرمێسکیان تێزا. بە دەنگی پچر پچر و لەرزۆک بەردەوام بوو و وتی:

لەوێ بووم بەڵام زۆر ناخۆش بوو هەموو ژوورەکان و دیوارەکانی و تەخت و تەنانەت شوێنی پێڵاوەکانیش ئەوانی لێ بوو. بانگیان دەکردم و قسەیان لەگەڵ دەکردم. چەند سەعاتێک لەوێ بووین من هەر گریاوم. هەموو ماڵەکە پڕ بوو لە بیرەوەری ئەوان.
وتت لەوێ بووین. وادیارە تەنیا نەبوویت، کێت لەگەڵ بوو؟
بەڵێ تەنیا نەبووم. هەر ئەم هاوڕێم وا لە لای دەژیم. قەت بەتەنیا نەمدەوێرا و نەم دەتوانی بچم بۆ ئەوێ. ئەگەر تەنیا بوومایێ دڵنیام نەدەهاتمە دەرەوە..
گریانی ماریا بەردەوامە و منیش بێدەنگ سەیری دەکەم و هاوکات دەست دەبەم چەند دەسماڵی کاغذی لە قوتوەکە دەردێنم و ئاراستەی ئەوی دەکەم و حاڵەتێکی هاودەردانە گیانم دادەگرێت. هەوڵ دەدەم دڵداری ماریا بدەمەوە و دەڵێتم:

تێدەگەم زۆر سەختە. هەر باشە کەسێک لەگەڵت هاتووە.
ماریا بەسەر قسەکەم دەسەلمێنێ و دەڵێت: بەڵێ، ئەو هاوڕێمە، زۆر ژنی چاکە. زۆر ئاگای لێمە.

من بڕێک ڕادەمێنم لە باری دەروونی ماریا و بیر لەوە دەکەمەوە دەبێت ئەم بارودۆخە کار لەسەر خواردن و خەوتنی بکات و خراپی کردبێت. بۆیە بە نەرمی بابەتی ماڵەکە جێ دێڵم و دەپرسم:

ئیستا خەوت چۆنە؟ لەگەڵ خواردن چۆنی؟
بە یارمەتی دەرمانەکانی تۆ باشترم، دەتوانم بڕێک بخەوم. بەڵام خەریکە تەواو دەبن، بەڵکو بۆم تازە بکەیتەوە. خواردنیش باشم ئەو هاوڕێیەم مەجبورم دەکات کە حەتمەن بە ڕۆژا هەر چۆنێک بێت شتێک بخۆم.
من بە بیستنی کەمبوونی دەرمانەکان کورسییە چەرخدارەکە کە لەسەری دانیشتبووم بەرەو لای کامپیورەکەم کە لەلای چەپمەوە بوو، سوڕاندم و چوومە بەردەمی. هەڵم کرد و پاش بڕێک سەرو خوار کردن و کردنەوەی چەند پەنجەرە چوومە سەر لیستی دەرمانەکانی و سەیرم کرد کە چەند دەرمانی تری هەیە بۆیە وتم:

ئەی دەرمانی ئارامکەرەوەکەت دەخۆیت؟ ستراڵین دەڵێم.
بەڵێ دەیخۆم بەڵام پێم وابێت قووەتی کەمە، زۆر کارم تێناکات و هەمیشە جۆرێک لە سترێسم هەیە.
ماریا هاوکات لەگەڵ قسەکانی دەستی کێشا بۆ جانتاکەی کە لەبەردەمیدا داینابوو. لە عەرز بەرزیکردەوە و نایە سەر ڕانی و بە هەردوو دەست بڕێک بە نێویدا گەڕا و لە کۆتاییدا بەرگێکی حەبی دەرهێنا و بەرەوە من ڕایکێشا و وتی:

ئەگەر ئەکرێت ئەمەشم بۆ بنووسیت.
ئەمەت لە کوێ بوو؟
ئەمەم لە وڵاتی خۆمان هێناوە. ئەمە لە مێژە دەیخۆم. پتر لە حەوت ساڵە.دوکتور بۆمی نووسیوە و تا ئەمڕۆ بەکارم هێناوە. بەڵام ئیستا تەواو بووە.
من بڕێک لە حەبەکان ڕامام و سەیرم کرد و بەر و پشتی بەرگە حەبەکەم خوێندەوە و زانیم چییە وتم: ئەمە پێوەندی بە باری نەفسیتەوە نییە، بۆیە دەبێت دوکتوری دەرمانگاکەت بۆت بنووسێت.

من ئەمەم لە گەڵ دەرمانی ئارامگەر دەخوارد. دوکتورەکەی ولاتی خۆمان بۆی دەنووسیم.
یانی تۆ پێشتریش دەرمانی ئارامگەرت بەکار هێناوە؟
بەڵێ. پێش هاوسەرگیریم ماوەیێک حاڵم زۆر خراپ بوو. ئەوەندە خراپ هەر دوو قۆڵم پڕ بوو لە جێ بڕینی چەقۆ و برینی بڕین.
کاتێک ئەمەم بیست ڕووم کردە ماریا و بە نەرمی سەیرێکی ڕوخساری ماریام کرد و بڕێک ڕامام. کەوتمە فکرەوە و بێدەنگێێکی قورس باڵی بەسەر ژوورەکەدا کێشا. من بیرم دەکردەوە کە ڕەگی ئەم خەلەلە نەفسی و دەروونییە تەنیا لەم ڕووداوە نوێانەدا نییە. بۆیە زانیم کە تەنیایی دەتوانێت خەسارێکی گەورە لە ژیانی ئەم گەنجە بدات. پاشان پێم وت: بیر لەوەدەکەمەوە کە چۆن دەتەوێت بەتەنیا لە خانوە نوێکەدا بە تەنیا بژیت. تەنیایی بۆ تۆ باش نییە.

ماریا کە هاوکات بە دەسماڵەکەی دەستی ئەسرینەکانی گۆی چاوی پاک دەکردەوە وتی: تەنیا نابم. یەکێک لە هاوڕێکانم دەبەمە لای خۆم. جیا لەوەش دەمەوێت بچمەوە بۆ وڵاتی خۆمان و ماوەیێک لەوێ لە لای دایک و کەسوکارەکەم بم تا بڕێک ئەهوەن دەبمەوە. پاشان ئەگەر بتوانم دایکم بانگ دەکەم و ڤیزای بۆ دەگرم کە ماوەیێک لێرە لەلام بێت.

زۆر باشە. من زۆر بیرم لەوە دەکردەوە کە چ بکەین کە تۆ تەنیا نەبیت. چون تۆ خۆتیش باری دەروونیت باش نییە. ڕاستی ئێستا چۆنی؟ مەبەستم بیری خراپە، خۆکوشتن دێت بە مێشکتا؟
لە بەر ئەوەی لەلای ئەو هاوڕێمم و ئەویش قەت، تەنانەت کە دەچمە ئاودەستیش (لێرەدا پێکەنینێکی کورت خایەن دێتە سەر لێوەکانی و هەر بەو پێکەنینەوە دەڵێت) ئەگەر زۆرم پێ بچێت دێت و لێم دەپرسێت. جا بۆیە هەم کەمتر بیری وا دێت بە مێشکمدا و هەمیش هەلی وام پێنادرێت کە کاری وا بکەم. ئەگینا ئێستاش بەردەوام ئەوانم لەبیرە و لە بەرچاومن و زۆر جار لە ژیان بێزار دەبم و ئارەزوی مردن دەکەم.
راستی ئەو ڕۆژە چوون بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانیان چۆن بوویت؟ چۆنت کۆکردنەوە؟
زۆر خراپ من هەر نەمتوانی هیچ بکەم، تەنیا هاوڕێکەم هەمووی کرد. من هەر گریام، ئەوەندە گریام کە چەند جار بوورامەوە.بەردەوام ئەوانم دەبینی و دەنگیان دەهاتە گوێم. شت و مەکەکانی ئادریا و کەل و پەلەکانی هەردووکیان دار و دیواری ماڵەکەی پڕ کردبوو. من قەت نەمدەتوانی بگەڕێمەوە ئەو شوقە و لەوی بژیم. تەنیا یەک سەعاتیش نەمدەتوانی بژیم.
ماریا ئەم ڕستانەی تێکەڵ بە گریان دەوت و فرمێسکەکانی پاش پڕکردنی گۆمی چاوەکانی بەگۆنایا شۆردەبوونەوە. لێرەدا نیشا خێرا دەسماڵێکم بۆ دەرهێنا و دامە دەستی و بە سەریش هاودەری و هاوخەمیم پیشاندا. پاشان ئەم پرسیارە لە مێشکمدا دروست بوو کە منیش پرسیم و وتم:

راستی من نەمزانی کورەکەتان بۆچی مرد؟
بەڕاستی منیش نازانم، نەخۆش بوو بردمان بۆ نەخۆشخانە و لەوێ خەوانیان و پاش دوو ڕۆژ مرد. هەر ئەوە ئێمەی شێت کرد. نەمانتوانی قبووڵی بکەین و بەو ئاسانییە بڕوا بە نەمانی جگەرگۆشەکەمان بکەین. ئادریا هەموو شتێکی ئێمە بوو. هەموو هیوای ژیانمان بوو. ئەزانی ئادریا ژیانی ئێمە بوو. هیوامان بوو.هیواکەمان نەمابوو ماننەوەی خۆمانمان بێ سود و بێ هۆ دەبینی. بۆیە من هەوڵم دا خۆم بکوژم، بەڵام هاوڕێکانمان کە لەلامان بوون بەریان پێگرتم و ئێمەیان بە زۆر برد بۆ بەشی فریاگوزاری خێرای دەروونی. لەوێ ئێمەیان ڕاگرت و چەند ڕۆژ خەوانمانیان. هەر لەویش پێکەوە بڕیارمان دا کە مەرەخەس کراین و چوینەوە بۆ ماڵ. خۆمان بکوژین.
ئەی چۆن بوو هاوسەرەکەت بە تەنیا چووەوە بۆ ماڵ، مەگەر پێکەوە نەبوون؟
با ئێمە لە نەخۆشخانەش پێکەوە بووین، بەڵام پاش سێ یان چوار ڕۆژ مازیار داوای لە دوکتورەکەی کرد کە دەیەوێت بڕواتەوە. دوکتورەکەش وتی تۆ دەتوانیت بڕۆیتەوە. کاتێ کە ئەو خەریک بوو بڕوات من و یەکێک لە سیستەرەکان خێرا چوین بۆلای دوکتورەکە و پێمان وت کە ئەو حاڵی باش نییە و لەوانەیە خۆی بکوژێت. بەڵام درەنگ بوو ئەو نەخۆشخانەی بەجێ هێشتبوو.
ماریا لەبەر گریان نەیتوانی قسەکانی تەواو بکات، هەر بەدەم پڕمەی گریانەوە وتی کاتێ مازیار ڕۆیشت منی ماچ کرد و وتی من ئەڕۆم. کاتێ وای وت من زۆر شۆک بووم هەم لەترسانا و هەمیش لە ناراحەتیدا. دەمزانی ئەیەوێت چی بکات. وتم ئێمە قەولمان دابوو پێکەوە خۆمان بکوژین. داوام لێکرد نەڕوات. بەتەنیا جێم نەهێڵێت. بەڵام ئەو بە خێڕایی ڕؤیشت و نەمانتوانی پێشی پێ بگرین.هەمووی خەتای دوکتورەکە بوو، بڕیارێکی هەڵەی دا. هەڵە.

دوای ئەوە چی بوو؟
چی بێت. تەنیا دوو سەعات پاش ڕۆیشتنەوەکەی تەلەفونی بۆکردم و وتی: با بزانی زۆرم خۆشدەوێیت. زۆر زۆرتر لەوەی تۆ بتوانی بیری لێبکەیتەوە. من ئاندریاشم خۆش دەویست. خۆت دەزانیت ئەو ژیانی من بوو.
ئەمانەی وت و تەلەفونەکەی داخست و، منیش گریام. گریام چون دەمزانی ئەوە دوواجارە قسەم لەگەڵ بکات. ئەمزانی ئەچێ بۆ لای کوڕەکەمان و من بەجێ دێڵێت. ئەمزانی من تەنیاتر لە هەمیشە دەمێنمەوە.

ماریا ئەمجار گریانەکەی ئەوەندە قوورس و قووڵ بوو کە لە بیری نەمابوو لە کوێیە. دەنگی هەڵهێنابوو. بەرز ئەگریا بۆیە منیش چیتر نەمتوانی تەنیا لە سەر کورسییەکەمەوە هاودەردی بنوێنم و دڵیبدەمەوە، هەستام و چووم بۆ لای و تا ئاستی دانیشتنەکەی ماریا نوشتامەوە و ماریام لەباوشگرت و سەری ئەوم نایە سەرشانی خۆم و بەدەستێکم دەستم بە سەر و قژە ڕەشە گەشەکانی ئەودا ئەهێنا و لەگەڵی گریام. ئەم ئامێزە چەند دەقەێکی خایاند تا هەنیسکەکانی ماریا ئارام بوونەوە و دەنگی وردە وردە دابەزی. پاشان بڕێک خۆم کێشا دواوە و بە هەر دوو دەستم هەر دوو ڕوومەتی ماریام گرت و ناوچاوانیم ماچ کرد و ئیتر دەستەکانم کشانەوە و ماریا بە چاوە سوڕهەڵگەڕاوە تەڕەکانییەوە مایەوە لەسەر کورسییەکەی و چەند جار سپاسی منی کرد.

من هاتمەوە سەر کورسییە چەرخدارەکەم و ڕووبەڕوویی ماریا دانیشتم. لەوێوە بڕێک ڕووانیمە ماریا و پاشان بە نەرمی وتم: دەزانم سەختە، تێدەگەم ئازارێکی قوورسە. حەزدەکەم زۆرتر گوێت لێبگرم، بەڵام بەداخەوە کاتەکەی ئەمڕۆمان کۆتایی هاتووە و من وام لە بیری کاتێک بۆ داهاتوو، پێم وایە بیخەینە پاش گواستنەوەت بۆ خانوە تازەکەت. با بزانین ئەوکاتە چۆن دەبیت.

ماریا کە ئێستا خەریک بوو وردە وردە هێمن دەبووەوە و دەگەڕاوە سەر دۆخی نۆرماڵی خۆی.و فرمێسکەکان وەستابوون و چاوەکانی بەرەو وشکبوونەوە دەچوون و سوریەکەی چاوی پاشەکشێی کردبوو، بە دەنگێکی تا ڕادەیێک نۆرماڵ هاتە جواب و وتی:

من پێم وایە چاوپێکەوتنەکەی داهاتومان بخەینە پاش هاتنەوەم لە سەفەر بۆ وڵاتەکەی خۆم. کە بەم شێوە دەیخەینە لانی کەم دوو مانگی تر. ئەگەریش نەچووم بۆ سەفەرەکە، یان نەمتوانی بچم ئاگادارت دەکەمەوە و کاتەکە دەخەینە پیشەوە.
زۆر باشە. وابێت من چاوەڕێی تەلەفوونی تۆ دەمێنم.
نەخێر من مەبەستم ئەوە بوو ئێستا کاتێک بۆ دوو مانگیتر دیاری بکەین ئەگەر نەچووم بۆ سەفەر ئەوا ئاگادارت دەکەمەوە.
من لەگەڵ بە تەکاندانی سەر وام پیشاندا کە تێگەیشتم. هاوکاتیش کورسییەکەم ڕوو بە کامپیوترەکە وەرگێڕا و پاش دیاریکردنی کات و ڕؤژەکە، لەسەر کارتێکی ویزیتی خۆم بۆم نووسی و دامە دەستی ماریا و وتم بزانە ئەو تاریخ و سەعاتە چۆنە.

ماریا وەری گرت و سەیری کرد و وتی: زۆر باشە، ئەگەر نەچووم یان چووم و نەمتوانی ئەو ڕۆژە بێمەوە بۆلات ئەوە بە دڵنیاییەوە ئاگادارت دەکەمەوە. تەنانەت ئەگەر لەدەرەوەی وڵات، واتە لە سەفەریش بووم، حەتمەن دڵنیابە ئاگادارت دەکەمەوە.

منیش ویرای سپاس وتم: منیش وەک هەمیشە ڕۆژێک پێشتر sms ی بیرخەرەوەت بۆدەنێرم. بەشەرتێک ئەم ڕەقەمەت چالاک بێت.

ماریا کە وردە وردە خەریک بوو بە لەبەرکردنی کۆتەکەی و هەڵگرتنی جانتاکە خۆی بۆ چوونەدەرەوە ئامادە دەکرد، وتی: دڵنیا بە من ئەم تەلەفوون و ڕەقەمەم هەر چالاک دەهێڵمەوە بۆ ئەوەی پێوەندیم لەگەڵ هاوڕێکانم بەردەوام بێت و نەپچرێت.

ماریا ئەمەی وت و دەستی خواحافیزی لەگەڵم لێدایەوە و سپاسی کرد و ژوورەکەی بەجێهێشت.

ئەمە هەموو ڕووداوەکانی دووا دیدارمان بوو. ئێستا تەنیا یەک ڕێگە لەبەردەمی خۆمدا دەبینم. ئەویش ئەوەیە کە من وەڵامێک بۆ مایلەکەی بەڕێ بکەم، بەوهیوایە مابێت و جوابێکم بۆ بنێرێت.بەم شێوە دەمەوێت بۆی بنوسم.
ماریای خۆشەویست سڵاو!
کە مایلەکەتم خوێندەوە ترس و دڵەڕاوکێک دایگرتم. نەمدەزانی چی بکەم. لە نێو وڵات نەبووی کە دایەرە بەرپرسەکان ئاگادار بکەمەوە و هەوڵێک بۆ پێشگرتن بە ڕووداوەکە بدەم. هیوادارم هیچ ڕووینەدابێت و دیسان بتوانم بتبینمەوە. من ئەو کاتە دیاریکراوە نادەم بەکەس و لایشی نابەم هیوام دیدارتە.
بە هیوای دیدارت
ماتیلدا
ئێستا نزیکەی مانگێک لە ناردنی مایلەکەم بۆ ماریا تێپەڕیووە و تا ئەمڕۆ کە ڕۆژی دیاریکراومانە هیچ جوابێکم بەدەست نەگەیشتووە. لەم ماوەدا من زۆر زیاتر لە جاران هەوڵم داوە مایلەکان چێک بکەم و بیانخۆێنمەوە تەنیا بەو هیوا کە هەواڵێک لە زیندووبوونی ماریا بگاتە دەستم. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا کە بۆ قەرارەکەمان تەنیا چەند دەققەی ماوە هیچ نیشانەیێک لە زیندوو بوونیم نەبیستوە و نەبینیوە. ئیتر وادیارە دەبێت تەسلیم بم بڵێم بەداخەوە ئەوەی پێشوو دووادیدارم لەگەڵ ماریا بووە. ئاخر ماریا هەمیشە وەختشناسانە لانیکەم چارەکە سەعاتێک زووتر لێرە ئامادە دەبوو و خۆی بە بەشی ڕاگەیاندن ئێرە دەناساند، من ئەمەم لە هەموو چاوپێکەوتنەکانمدا لە ڕێگەی گلۆپە سەوزەکەی کامپیوترەکەمەوە دەبینی کە بە هەڵبوونی پیشانی ئەدات کە نەخۆشەکەم هاتووە و خۆی بە بەشی ڕاگەیاندن ناساندووە. ئێستا سەعات ڕێک دووی دوانیوەڕۆ، واتە 14 پیشان دەدات کە هێشتا... نا سەبرکەن شتێکی سەیرم بینی، زۆر سەیرە هەر ئێستا چراکەم هەڵ بوو. بە پەلە. ئەچم بۆ ژووری چاوەڕوانییەکە. جەستەم پڕە لە هەستێکی سەیر، دڵم زۆر خێرا لێدەدات و جۆرێک گەرمای نەرم لەشمی داگرتوە و ئارەقەیێکی هەڵمئاسا نیشتوەتە جەستەم. لە ژوورەکە چەند کەسێک دانیشتوون. سەیری دەموچاوەکانیان دەکەم هیچیان ئەو نین. بەڵام بۆ دڵنیایی بانگی ناوەکەی دەکەم. کەس وەڵام ناداتەوە. دەچم لە کارمەندەکانی بەشی ڕاگەیاندن دەپرسم. ئەوانیش دەڵێن کەسمان نەبینیوە کە خۆی بەو ناوە لێرە ناساندبێت. بۆ دڵنیایی جارێکیتر دەچمەوە ژووری چاوەڕوانییەکە و بانگ دەکەمماریا. بەڵام کەس نییە. دەگەڕێمەوە بەرەو ژووری کارەکەم، درگاکە کە من دامخستبوو بە کراوە دەبینم. پێم سەیرە بەڵام دایدەنم بەوەی کە بە پەلە بووم و لەبیرم چووە.

دێمە ژوورەوە هەست بە بوونی کەسێک لە ژوورەکەدا دەکەم. بەڵام کەس نابینم. دادەنیشمە سەرکورسییەکەم و سەیرێکی تری چراکە دەکەم. کوژاوەتەوە. بەڵام من هەر هەست بە بوونی کەسێک لە ژوورەکەدا دەکەم. دەزانم ماریا لێرەیە. دەیدوێنم، بەڵام هیچ جوابێک نییە. قورسایی بوونی کەسێک هەر ماوە. ترسێکی دڵتەنگیهێنەر دامدەگرێت. بێدەنگ دەگریم، دەگریم و دەگریم. هەست دەکەم جەستەم ئارام بوو و قورساییەکە نەما. سەیری سەعاتەکەم دەکەم دەبینم کاتی نەخۆشی دواترە. چراکە سەوزەکەم هەڵە. خۆم گورج دەکەمەوە و دەموچاوم دەشۆم و دەچم بە شوێن نەخۆشەکەی دوای ماریادا.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 156 times
HashTag
Sources
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Linked items: 2
Group: Articles
Content category: Story
Document Type: Original language
Language - Dialect: Kurdish - Sorani
Technical Metadata
The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item's owner!
Item Quality: 96%
96%
Added by ( Zryan Ali ) on 23-06-2022
This article has been reviewed and released by ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) on 25-06-2022
URL
This item according to Kurdipedia's Standards is not finalized yet!
This item has been viewed 156 times
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Biography
Bibi Maryam Bakhtiari
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Archaeological places
Hassoun Caves
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
Articles
Drug Trafficking Dynamics Across Iraq and the Middle East: Trends and Responses
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Biography
Abdullah Zeydan
Articles
An Illusory Unity Understanding the Construction of Kurdish Political Identity
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Image and Description
Picture of Kurdish school children, Halabja in south Kurdistan 1965
Articles
Shahmaran tale to resonate through Mardin streets with the art of sculpture
Biography
Shilan Fuad Hussain
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Biography
Havin Al-Sindy
Articles
After the Earthquake – Perpetual Victims
Biography
Jasmin Moghbeli
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
Biography
HIWA SALAM KHLID
Biography
Nurcan Baysal
Library
Social Ecology
Biography
KHAIRY ADAM
Biography
Ayub Nuri
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Articles
The Nightingale of Kurdistan; Hsan Zirak the legend (01-12-1920)-(25-06-1972)
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani
Biography
Antonio Negri
Archaeological places
Cendera Bridge

Actual
Library
The Future of Kirkuk: A Roadmap for Resolving the Status of the Governorate
01-09-2015
Hawreh Bakhawan
The Future of Kirkuk: A Roadmap for Resolving the Status of the Governorate
Library
Dialectics of struggle: challenges to the Kurdish women\'s movement
26-05-2024
Hazhar Kamala
Dialectics of struggle: challenges to the Kurdish women\'s movement
Biography
Ismail Mohamad Hassaf
22-06-2024
Rapar Osman Uzery
Ismail Mohamad Hassaf
Biography
Awni Yousef
26-06-2024
Hazhar Kamala
Awni Yousef
Library
Social Ecology
27-06-2024
Hazhar Kamala
Social Ecology
New Item
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Social Ecology
27-06-2024
Hazhar Kamala
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
26-06-2024
Hazhar Kamala
Biography
Awni Yousef
26-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Learning from Sykes-Picot
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The Collapse of Iraq and Syria: The End of the Colonial Construct in the Greater Levant
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The British Administration of Iraq and Its Influence on the 1920 Revolution
24-06-2024
Rapar Osman Uzery
Library
Iraq Multiple Indiator Cluster Survery 2018
23-06-2024
Rapar Osman Uzery
Statistics
Articles 519,753
Images 105,225
Books 19,553
Related files 97,936
Video 1,414
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Biography
Bibi Maryam Bakhtiari
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Archaeological places
Hassoun Caves
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
Articles
Drug Trafficking Dynamics Across Iraq and the Middle East: Trends and Responses
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Biography
Abdullah Zeydan
Articles
An Illusory Unity Understanding the Construction of Kurdish Political Identity
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Image and Description
Picture of Kurdish school children, Halabja in south Kurdistan 1965
Articles
Shahmaran tale to resonate through Mardin streets with the art of sculpture
Biography
Shilan Fuad Hussain
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Biography
Havin Al-Sindy
Articles
After the Earthquake – Perpetual Victims
Biography
Jasmin Moghbeli
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
Biography
HIWA SALAM KHLID
Biography
Nurcan Baysal
Library
Social Ecology
Biography
KHAIRY ADAM
Biography
Ayub Nuri
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Articles
The Nightingale of Kurdistan; Hsan Zirak the legend (01-12-1920)-(25-06-1972)
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani
Biography
Antonio Negri
Archaeological places
Cendera Bridge
Folders
Biography - Gender - Male Biography - Nation - Kurd Library - Country - Province - South Kurdistan Articles - Country - Province - South Kurdistan Library - Country - Province - Outside Articles - Country - Province - Netherlands Biography - People type - Writer Biography - People type - Journalist Biography - People type - Military Biography - People type - Sculptor

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contact | CSS3 | HTML5

| Page generation time: 0.515 second(s)!