باڵای کورتە و دەڵێ دیوار بڵندە
وتراویشە: (بیانووی تڕ نانی جۆیە) یان(شەل نییە، پای شکاوە) یان(شایی نازانێ دەڵێ عاردەکە خواره)، لە کوردەواریدا بیانوو دیتنەوە بۆ کار زۆر بووە، ئەوانەی لە بارایاندا نەبووە کارێک بکەن، یان بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان و دان پێدانەنان یان خۆ به کەم نەزانین و خۆ دەرخستن، هەڵساون بە دۆزینەوە و هێنانەوەی پاساوی نابەجێ بۆ ئەنجام نەدانی کارێک وەک خواری زەوی بۆ ئەوانەی هەڵپەڕکێ نازانن و بڵندی دیوار بۆ ئەوانەی باڵایان کورتە و ئه و دیووی دیوارەکە نابینن، یان لە پت و لەدەست دەرچوونی تڕ بیانووی ئەوە دەهێننەوە بەخوا نانەکەمان جۆیە، دەنا ئێمەش تووند دەیگرین و نایکەنین، بۆیە کورد هەموو ئەمانەی لە شوێنی خۆیدا کردووە بە ئیدیۆم و به و کەسەی بیانووی ناجۆر دەهێنێتەوە بۆ ئەنجام نەدانی کارێک وتویەتی: باڵای کورتە و دەڵێ دیوار بڵندە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,047 times
Write your comment about this item!